کتێبی گوڵچنی ئەوین

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-02-24-20:49:00 - کۆدی بابەت: 2617
کتێبی گوڵچنی ئەوین

ناوه‌ڕۆك

ناسنامەی كتێب

ناوی کتێب: گوڵچنی ئەوین.
نووسینی: یاسەمین موجاهید.
وەرگێڕانی: ئاراس عیزەدین.
ناوەند: ڕێنوێن.

كورتەیەك لە كتێبەكە

یەکێک لە خراپترین و ژەهراویترین شتەکان کە ئەنجامی دەدەین، بریتییە لەوەی ململانێیەک و تاقیکردنەوەیەکی پەروەرێن و ناڕەحەتیەکی ژییانمان وەکو خراپترین شتی پەروەرێن بەدی بکەین و لێکی بدەینەوە. واگومان بکەین بەهۆی ئەوەوەیە ڕقی لێمانە، خۆشی ناوێین، لێمان تووڕەیە،ئەمە بوونی تێڕوانینێکی نەرێنیانەیە لەبارەی پەروەرێنەوە.

ئەگەر تووشى دۆخێك، یاخود بڕیارێكى سەخت هاتیت، ئاگادار بە هەوڵ نەدەیت تەنها بە چاوى سەر شتەكە ببینیت. جووڵانەوە بەپێى ئەوەى لە جیهانى دەرەوەدا دەیبینیت گەورەترین فریودەرە و دەبێتە هۆى لەناوچوون و لاڕێیى.

چاوى سەرت دابخە و، داوا لە پەروەرێن بكە دڵت بجووڵێنێت و هۆشیارى بكاتەوە. تەنها بە چاوى دڵ دەتوانیت حەقیقەت و ڕاستییەكان ببینیت. تەنها بە چاوى دڵ دەتوانیت لەنێو ئەو خەیاڵاتانەوە ببینیت بەهۆى ئازار، خۆشى، یاخود ترسەوە بۆت دروست بوون.

تەنها بە چاوى دڵ دەتوانیت لەنێو دروستكراوەكان و دۆخە خوڵقێندراوەكانەوە ببینیت. تەنها بە چاوى دڵ پەروەرێن بەدى دەكەیت لە هەموو شتێكدا. بزانە و هۆشیاربە تەنها چاوى خاوێن و پاك دەتوانێت هەموو شتێك ببینێت.


سەرچاوەکان



2333 بینین