ئایینی پڕۆستانت لە کوردستان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-00:26:00 - کۆدی بابەت: 2625
ئایینی پڕۆستانت لە کوردستان

ناوه‌ڕۆك

پرۆتستانت

ڕێژەی پڕۆتستانتەکان، لەوانەیە لە ١٪ی گشت دیانەکانی کوردستان بن، ژمارەیان لە زیادبوون دایە. زۆربەشیان ئەوروپایین و بەشێکشیان ئەرمەن و ئاشوور و عەرەبن. زۆربەی پڕۆتستانتەکان لە شارە گەورەکان دەژین. ئەم تایەفەیە ژمارەیەکیان لە بنکەی میسۆنێریان هەیە، وەک بۆ سەری و ئەنگلیزی... هتد.
میسیۆنێرەکان ١٥٠ ساڵ لەمەوبەر لە کوردستاندا پەیدابوون. کۆنترینیان میسیۆنێری ئەمریکایە، کە لە کاتی خۆیدا، چوونە نێو نەسترۆییەکان. میسیۆنێرەکان قوتابخانە و بنکەی دەرمانکردن و چاپخانە و زۆر شتی دیکەیان دامەزراند. هەندێکیان زمان و وێژە و مێژووی نەتەوەکانی کوردستانیان خوێند و ڕێزمان و فەرهەنگیان بۆ هەندێک لەو نەتەوانە دانا.


سەرچاوەکان



692 بینین