یەکەمین قوتابخانە لەکوێ بوو؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-00:33:00 - کۆدی بابەت: 2626
یەکەمین قوتابخانە لەکوێ بوو؟

ناوه‌ڕۆك

یەکەمین قوتابخانە

قوتابخانە ئەو شوێنەیە کە خەلکی تێدا کۆدەبنەوە بۆ فێربوون، بە زۆریش منداڵان، تێبینی دەکەن لەم پێناسەیەدا دوو خاڵی گرنگهەیە، یەکەمیان بوونی شوێنێکی دیاری کراو، دووەمیان بوونی زیاتر لە یەک منداڵ بۆ فێربوون.
قوتابخانەی نوێ گەشەسەندوی قوتابخانەکانی گریک و ڕۆمانی کۆنە، لە یۆنانی کۆندا مندالان بە تەنیا لای مامۆستاکانیان خوێندوویانە و فێربوون لە پۆلدا نەبووە.
وتاربێژ و فەیلەسووفەکانی گریک، ئەوانەی مندالانیان فێری خوێندن و نوسین کردووە، بەسەر ماڵەکاندا گەڕاون بۆ ئەوەی منداڵەکانیان فێری خوێندن بکەن، دوای ئەوە شوێنێکی تایبەتیان دروست کرد، بۆ ئەوەی منداڵان ڕووی تێ بکەن و فێری خوێندن و نووسین بن کە لە قوتابخانەی ئەمڕۆ دەچوو.
''ئیفلاتون'' ی فەیلەسوفی ئەغریقی یەکەم کەس بووە پرۆگرامێکی ڕێک و پێکی خوێندنی بۆ قوتابییەکانی داناوە، کە سێ یان چوار ساڵی خایاندووە، لە شوێنێکی تایبەتدا ناوی لێناوە ''ئەکادیمیا''.
لە بنەڕەتدا قوتابخانە شوێنێک بووە بۆ مەشق پێ کردنی میلیشیاکان یان ڕێکخستنی نمایشە سەربازییەکان، دوای ئەوەش ئەرستۆ قوتابخانەیەکی دروست کرد، نە قوتابخانەکەی ئیفلاتون و نە قوتابخانەکەی ئەرستۆ لە قوتابخانە تازەکانی ئەمڕۆ نەدەچوون، بەشێوەیەکی سەرەکی شوێنی گفتوفۆ و کۆڕ و سیمینار بوون.
لە ساڵی ٢٥٠دا سەیریان کرد زمان بابەتێکە دەبێت هەموو قوتابییەک فێری ببێت، بۆیە قوتابخانەی ڕێزمان دروست کرا، لەوەوەیە ئینگلیزی زمانەکان بە خوێندنگا ناوەدەکانیان دەڵێن ''گرامەر''، دوای ئەوە ڕۆمانییەکان، ئەوانەی موعجیب بوون بە ئەغریقیەکانەوە، قوتابخانەیەکی تازەیان دروست کرا کە لە قوتابخانەکانی ئەمڕۆ دەچوون.
دەبو قوتابیەکان بەیانیان، پێش ڕۆژ دەرچوون لە خەو ڕاببن و بچنە قوتابخانە بۆ ئەوەی زۆرترین ڕێزمان و زمانی بێگانە فێربن لەگەڵ ڕەوشتی جواندا، ئەو قوتابیانەی فێر نەبوونایە، سزایان ئەوە بوو بە دار لە ژێر پێیان دەدرا.


سەرچاوەکان



2815 بینین