یۆرانیۆم چییە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-01:32:00 - کۆدی بابەت: 2628
یۆرانیۆم چییە؟

ناوه‌ڕۆك

یۆرانیۆم چییە؟

یۆرانیۆم کانزایەکە تایبەمەندییەکانی، نهێنی زۆر لە خۆ دەگرن، یۆرانیۆم بوو کلیلی دەرگاکانی هێزی ئەتۆمی دایە دەست  مرۆڤەوە کە بیکاتەوە. تیشکی سروشتی یۆرانیۆمە، لە زۆر بواری پزیشکی، کشت و کاڵی، پیشەسازی زیندەوەر زانیدا بەکار دەهێنرێت.
پارچەیەکی ئەستووری کورتی یۆرانیۆمی پاڵفتە لە پارچەیەک زیو یان پۆڵا دەچێت. بەڵام بەگوێرەی قەبارەکەی زۆر قورسترە و کێشی ''٠،٣'' مەترسی سێجا لە یۆرانیۆم لە نیو تەن قورسترە. یۆرانیۆم قورسترین توخمی سروشتە، یۆرانیۆم دوو تایبەتمەندی نائاسایی هەیە، یەکەمیان ئەوەیە کە تیشکدەرە، بە واتا گەردیلەکانی بە هێواشی شی دەبێتەوە و وزەیەک دەردەکات لە شێوەی تیشکدا. دووەمیشیان ئەوەیە کە گەردیلەکانی توانای لەت بوونیان هەیە، بە واتا دەتوانرێت ئەو گەردیلە وا لێبکرێت بتەقێتەوە بۆ دوولەت و ڕێژەیەکی زۆر لە وزە دروست بکات.
توانای لەت بوونی یۆرانیۆم بنەمای هەموو کارگە و وزە ئەتۆمی و چەکە ئەتۆمییەکانە، یۆرانیۆم لە ڕووی کیماییەوە زۆر چالاکە و پارچەیەک یۆرانیۆم بەخستنە بەر هەوا زۆر بە خێرایی ڕەنگەکەی دەگۆڕێت بۆ ڕەنگێکی ڕەش. کە بریتییە لە تێکەڵەیەکی دروست بوو لە ئەنجامی یەکگرتنی یۆرانیۆم لەگەڵ ئۆکسجینی ناو هەوادا. هەروەها یۆرانیۆم لەگەڵ توخمەکانی تریشدا یەکدەگرن و تێکەڵەی زۆر گرنگ دروست دەکەن.
یۆرانیۆم بە ڕێژەیەکی زۆر کەم لە سروشتدا دەست دەکەوێت و هەرگیز بە پاكیش لە سروشتدا دەست ناکەوێت، کرداری دەر‌ێنانیشی لە دۆخە خاوەکەی زۆر زۆر ئاڵۆز و درێژە، دەتوانرێت لە تەنێک مەوادی خاودا تەنیا چەند کیلۆگرامێک یۆرانیۆممان دەست بکەوێت.
لە پێشدا ماددە خاوەکە ورد دەکرێت و لە بێژنگ دەدرێت، بۆ ئەوەی لە خەوش پاک بکرێتەوە، دوای ئەوە ماددە خاوەکە چەند جارێکیتر زۆر خاوێن دەکرێتەوە، تا ئەنجام ماددەیەکمان دەست دەکەوێت، لە قوڕی بریقەدا دەچێت و پێی دەوترێت ''کێکی زەرد'' لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت چەند جارێکی تر خاوێن بکرێتەوە تا یۆرانیۆمێکی زۆر خاومان دەست بکەوێت.
وزەی یەک کیلۆگرام لە یۆرانیۆم بە ئەندازەی سێ ملیۆن گرام لە خەڵوزە، لە کارگە ئەتۆمییەکاندا، گەردیلە لەت بووەکانی یۆرانیۆم ڕێژەیەکی هێندە زۆر لە گەرما دەردەدەن لەگەڵ پێشکەوتنی تەفاعولی یەک لە دوای یەکدا، دەشێت ئەو گەرمایە بەکار بهێنرێت بۆ بەگەڕخستنی بزوێنەری تۆرباینی کە لە لای خۆیەوە موەلیدەیەکی کارەبایی بەگەڕ دەخات.


سەرچاوەکان



3495 بینین