مێژووی ئایسکرێم

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-01:35:00 - کۆدی بابەت: 2629
مێژووی ئایسکرێم

ناوه‌ڕۆك

مێژووی ئایس کرێم

پێش پەنجا ساڵ، خەڵکی تەنیا لە هاویندا ئاسیکرێمیان دەخوارد، بەڵام ئێستا بە درێژایی ساڵ دەیخۆن. پەیدابوونی ئاسیکرێم لە ڕۆژهەڵاتەوە بووە، پێش ئەوەی مناڵانی ڕۆژئاوا تامی بکەن، مارکۆ پۆلۆ کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی بینی دەیخۆن، بیرۆکەکەی بردەوە بۆ ئیتاڵیا، لەوێشەوە برایە فەڕەنسا و دەوڵەمەندەکان پێشوازییەکی گەرمیان لێکرد و هەوڵیان دا، چۆنیەتی دروست کردنی بە نهێنی لای خۆیان بمێنێتەوە و خەڵکە ئاساییەکە پێی نەزانێت، بەڵام بە پێچەوانەوە ئایس کرێم زۆر بە خێرایی لە ناو هەموو خەڵکی وڵاتاندا بڵاو بووەوە.
یەکەم کارگەی دروست کردنی ئایس کرێم لە ساڵی ١٨٥١ دا، لە شاری بالیتمۆری ویلایەتی ماریلاندی ئەمریکا دامەزرا، بەڵام پێشکەوتنی ڕاستەقینەی پیشەسازی ئایس کرێم لە ساڵی ١٩٠٠ دا بوو دوای دروست کردنی یەخچاڵ.
مەوادە سەرەکییەکانی دروست کردنی ئایس کرێم، بریتییە لە قەیماغ و شیر و شەکر و هەندێک جاریش هێلکە. ڤانێلا و شوکولات و میوە و تام و ڕەنگ بۆ زیاد کردنی تام و چێژەکەیەتی. ئەمەش ئەو ڕێژانەیە کە لە دروست کردنی ئاسی کرێمدا بەکار دێت:

  1. ٨٠-٨٥٪ قەیماغ و بەرهەمە شیرییەکان
  2. ١٥٪ شەکر
  3. ٠،٥-١.٥٪ ئەو مەوادانەی کە تامی ئایس کرێمەکە خۆش دەکەن 
  4. یەک لە سەدیش مەوادی نەرم کەرەوە

مەبەست لە زیادکردنی مەوادی نەرم کەرەوە ئەوەیە ئایس کرێمەکە نەیبەستێت، بۆ ئەو مەبەستەش جەلاتینی چێشت بەکار دەهێنرێت. ئایس کرێم پڕۆتین و کالسیۆم و ڤیتامینەکانی ''AوB'' تێدایە.


سەرچاوەکان



946 بینین