کاکاو لە کوێدا دەچێنرێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-01:49:00 - کۆدی بابەت: 2631
کاکاو لە کوێدا دەچێنرێت؟

ناوه‌ڕۆك

کاکاو لە کوێدا دەچێنرێت؟

کاکاو لە ئەمریکای ناوەند و باشوردا پەیدا بووە، بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩١٣دا تۆوەکەی لە غانادا کشت کرا، تا ساڵی ١٩١٣ غانا یەکەمین وڵات بووە لە بەرهەم هێنانی کاکاودا.
کاکاو ڕووەکێکی هەمیشە سەوزە و لە ساڵێکدا دووجار بەردەدات و دارەکەشی تا نزیکەی حەوت مەتر بەرز دەبێت، گوڵەکانی لە شێوەی ئەستێرەدایە و ڕەنگەکەشی مێخەکی و زەردە، دوای ماوەیەک گوڵەکان بەر دەدەن و درێژی کاکاوەکە ٦بۆ ١٠ ئینچە و ئەستوریەکەشی لە نێوان ٤بۆ٣ ئینچدایە.
ناوجە ئیستیوائییەکان گونجاوترین شوێنە بۆ گەشەکردنی داری کاکاو، چونکە کاکاو بەردەوام پێویستی بە شێ هەیە، لە هەندێک وڵاتیشدا بە ئاودان پێدەگات، ئەو ناوچانەی کە ڕێژەی بارین تیایدا لە نێوان ٥٠ بۆ ١٠٠ ملیلەترە گونجاوترین شوێنە بۆ داری کاکاو.
بە شێوەیەکی گشتی دوو وەرز هەیە بۆ چنینەوەی بەروبومی کاکاو، یەکەمیان لە تشرینی یەکەم تا ئازارە، دووەمیشیا لە ئازار تا ئابە، کاتێک داری کاکاو تەمەنی دەگاتە پێنج ساڵ ئەمجا بەر دەدات، کۆکردنەوەی بەرەکەشی لە لفەدارەکانەوە، بەهۆی چەقۆیەکی زۆر تیژەوە دەبێت.
زیاتر کچان و ژنان خەریکی کۆکردنەوە و چنینەوەی دانەکانی کاکاو دەبن و دەیخەنە سەبەتەوە و دەیبەنە شوێنێک ناوەکەی دەردەهێنن و لە سندوقێکی کونکوندا دای دەنێن، بەم کردارەش پاک دەبێتەوە لە هەرچی پیسییە. دوای ئەوە دانەکانی لەسەر قوماشێک هەڵدەخرێت لەبەر تیشکی ڕۆژدا، تا بە تەواوی وشک دەبێتەوە.
لەو دانە کاکاوانە هەویرێک دەکرێت، لەو هەویرە هاڕاوەی کاکاو دروست دەکرێت، کاکاو لەگەڵ زۆر لە خواردنەکاندا بەکاردێت، بەڵام بە شێوەیەکی سەرەکی لە شوکولاتەدا بەکاردێت. کەرێی کاکاو، لە گرتنەوەی چەوری لە دانەکان، دروست دەکرێت، دەبێت بوترێت کاکاو لە دروست کردنی هەندێک مەوادی پزیشکیدا بەکاردێت.


سەرچاوەکان



612 بینین