بۆچی هەست بە سوڕانەوەی زەوی ناکەین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-02:25:00 - کۆدی بابەت: 2632
بۆچی هەست بە سوڕانەوەی زەوی ناکەین؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی هەست بە سوڕانەوەی زەوی ناکەین؟

خەڵکی تا چەند سەد ساڵێک پێش ئێستا، بڕوایان وابوو زەوی وەستاوە و خۆر و مانگ و ئەستێرەکان بە دەوریدا دەسوڕێنەوە. هۆی ئەو باوەڕەش زۆر ئاسانە، چون هیچ کەسێک هەست بە جوڵانەوەی زەوی ناکات.
ئەگەر زەوی دەسوڕێتەوە بۆچی شتەکان لە جێی خۆیاندا ناترازێن، لەوانە ئاوی زەریاکان؟
بەڵام ئەمڕۆ دەزانین بەردەوام زەوی لە دوو جووڵەدایە: یەکەمیان بە دەوری خۆردا و دووەمیشیان بە دەوری خۆیدا، هۆی هەست نەکردنیشمان بە جوڵانەوەی زەوی، ئەو هێزە ڕاکێشانەیە کە هەموو شتێک لەسەر زەوی ڕادەکێشێت بۆ ژێرەوە، لەوانەش ئاوی زەریاکان.
ئێمە دەزانین زۆر شت هەیە پێمان دەڵێن زەوی دەسوڕێتەوە، لەوانە ڕوودانی شەو و ڕۆژ، ئەگەر زەوی نەسوڕایەوە، ئەو بەشەوی بە دیوی خۆردا دەکەوێت هەمیشە ڕۆژ دەبوو و دیوەکەی تریش کە پشتی لە خۆر بوو هەمیشە شەو تاریکە دەبوو. بەڵام بە سووڕانی زەوی بە دەوری خۆردا هەموو خاڵێک لەسەر ڕووی زەوی دەگۆڕێت بەرەو لای ڕوناکی و ئەمجا تاریکی هەر بیست و چوار کاتژمێر جارێک.
سوڕانەوەیەکی گرنگی زەوی کە ''هەستی پێ ناکەین''، بەڵام کار دەکاتە سەر ژیانمان، سوڕانەوەی هەسارەی زەوییە بە دەوری خۆردا، ئەو سوڕانەوەیەش دەبێتە هۆی گۆڕان و ڕوودانی وەرزەکان.
ئێوەش دەزانن، لەگەڵ هەر وەرزێکی تازەدا چەند ژیانمان دەگۆڕێت، ئەو سوڕانەوەی زەویش بە دەوری خۆردا، کە نزیکەی ٣٦٥ ڕۆژ و چارەکە ڕۆژێک دەخایەنێت پێی دەوترێت ساڵ، بەوەش مێژووی تەمەنمان پێوانە دەکەین، هۆی گۆڕانی وەرزەکان، خوار بوونەوە یان لادانی میحوەری زەوییە، ئەو میحوەرە لە هێڵی ستوونی ٢٣ پلە و نیودا لادەدات.
هەردوو جەمسەرەکەش نیو ساڵ بە لای خۆردا خوار دەبنەوە و شەش مانگەیەکی تریش لێی دوور دەکەونەوە. بەو جۆرەش بەشی باکووری زەوی، بۆ ماوەی شەش مانگ زۆرێک لە تیشکی ڕۆژ و گەرما وەردەگرێت، بەوەش دەڵێن ''هاوین'' لە کاتێکدا لایەکەی تری، کەمترین تیشکی خۆر وەردەگرێت و دونیا تاییدا سارد دەبێتەوە، بەوەش دەوترێت ''زستان''.


سەرچاوەکان



1217 بینین