یاریی وشەی یەکتربڕ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-16:14:00 - کۆدی بابەت: 2658
یاریی وشەی یەکتربڕ

ناوه‌ڕۆك

وشەی یەکتربڕ 

مەتەڵی وشە یەکتر بڕەکان شتێکی تازەیە، بەڵام زۆریش تازە نییە.
لە سەردەمی کۆندا شتێک هەبووە، پێیان وتووە ''چوار گۆشەی پەیژەیی''، بریتی بووە لە چوار گۆشەیەک، چەند وشەیەکی وەکو یەک درێژ و ڕێکی لە خۆ گرتووە. بە جۆرێک بە هەردوو دیوی ستونی و ئاسۆیدا وەک یەک خوێندراوەتەوە، وشەی یەکتربڕ بریتییە لە ڕیزێک چوارگۆشەی ڕەش و سپی، وشە جۆراوجۆرەکانی بە شێوەی ئاسۆیی و ستونی بە یەکدا دەچن، پێناسەیەکیش وەکو کلیل دەدرێتە خوێنەر بۆ دۆزینەوەی وشەکان.
بەو جۆرە مەتەڵی وشە یەکتر بڕەکان هەندێک زانیاری زیادە دەداتە مرۆڤ، بۆ یەکەمین جار مەتەڵی وشە یەکتربڕەکان لەلایەن پیاوێکەوە دانرا بە ناوی ''ئارترۆین'' و لە پاشکۆی حەفتە نامەی ''نیویۆرک وۆرڵد'' دا لە ڕۆژی ٢١ی کانونی یەکەمی ١٩١٣دا بڵاو کرایەوە. بۆ ماوەیەکیش بوو بە گۆشەیەکی تایبەت، لەو حەفتە نامەیەدا و پاشان گەلێک چاکسازی تیایدا کرا.
لە ساڵی ١٩٢٤ دا یەکەمین کتێبی وشە یەکتربڕەکان لە ئەمریکا بڵاو کرایەوە، پێش چاپکردنی ئەو کتێبە، مەتەڵی وشە یەکتربڕەکان شتێکی باو نەبوو، بەڵام دوای چاپ کردنی ئەو کتێبە، مەتەڵی وشە یەکتربڕەکان، بوو بە خووی سەری خەڵکی و ئەمریکا و دوای ئەوەش هەموو جیهان. دوای ئەوە ڕۆژنامەکانی تریش وەکو هیدڵد و تریبیۆن کە لە نیویۆرک دەردەچوون، شوێن پێی ڕۆژنامەی ''وۆرڵد''یان هەڵگرت.
هێندەی پێ نەچوو زۆربەی ڕۆژنامەکان، بەشێوەیەکی ڕێک و پێک مەتەڵی وشە یەکتربڕەکانیان بڵاو کردەوە. 
بەڕیتانییەکان لە ساڵی ١٩٢٥ دا، دەستیان دایە بڵاو کردنەوەی مەتەڵی یەکتربڕ، سەرەتا لە ئەمریکاوە ئەو جۆرە کتێبانەیان دەهێنا، بەڵام بەریتانییەکان جۆرێک لە مەتەڵی یەکتر بڕیان پەرە پێدا کە لەوانەی پێشوو جیاواز تر بوو. 


سەرچاوەکان



1235 بینین