کێ نۆتە مۆسیقییەکانی داهێنا؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-16:40:00 - کۆدی بابەت: 2664
کێ نۆتە مۆسیقییەکانی داهێنا؟

ناوه‌ڕۆك

کێ نۆتە مۆسیقییەکانی داهێنا؟

بۆ ماوەیەکی زۆر مۆسیقا بە بێ نووسین مایەوە، تەنیا دەماودەم ئاوازەکانیان لە یەکترەوە وەردەگرت، ئەم کردارەش گۆڕانکاری زۆری بەسەر ئاوازەکەدا دەهێنا. بۆیە پێویستی وای کرد، مۆسیقا بنوسرێتەوە و بەو جۆرە بوترێتەوە کە نوسراوەتەوە، ئەو ڕێگەیەش کە دانرا بۆ نوسینەوە مۆسیقا پێی دەوترێت ''نۆتە: واتە نیشانەکانی مۆسیقا''.
سیستەمی نووسینی نۆتە مۆسیقییەکان، کە ئەمڕۆ لە دونیادا بەکار دەهێنرێت، ئەنجامی چەندین سەدەیە لە هەوڵ و کۆشش و پێشکەوتن.
لە نزیکەی کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمدا تا سەرەدای سەدەی هەژدەهەم، ئەم پێشکەوتن و هەوڵانە لە ناو کەنیسە و دەیرەکانی کەنیسەی کاسۆلیکی دا درا، چونکە زۆربەی نوێژەکانی ناو کەنیسە بە ئاوازەوە دەوترا و دەماو دەم لە یەکتریان وەردەگرت، ئەەمش بۆ خۆی کێشەی گەورەی دروست دەکرد لە گۆڕانی ئاوازەکاندا، بۆیە لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمدا، دەست کرا بە دانانی خاڵ و هێڵ لەسەر وشەکان لە کتێبی نوێژدا.  ئەو نیشانانەش ئەو ئاڕاستەیەی دیاری دەکرد، کە دەبوایە ئاوازەکەی لەسەر بوترایە، بەڵام خوێندنەوەی هێشتا زۆر ئاڵۆز و نادیار بوو.
لە ساڵی ١٩٠٠ دا خوێندنەوەی مۆسیقا، ئاسانتر بوو، هێماکان لەسەر ماوەیەکی دیاری کراو دەنوسرانەوە، لەسەر هێڵێکی سووری ئاسۆیی بۆ ئەوەی بەرز و نزمی تۆنەکە دیار بدات. دوای ئەوە ماددەیەک داهێنرا لەسەر دەستی ڕآهیبێک بە ناوی ''گۆدۆ دایرزۆ'' کە بریتی بوو لە چوار هێڵ، بەڵام نۆتەکە دەبوایە درێژی هەر تۆنێکی دیاری بکردایە.  لە سەدەکانی سیازدە و چواردەدا، نوسینی مۆسیقا شێوەی تازەی بە خۆیەوە بینی و لق و پۆ بۆ هەندێک لە تۆنەکان زیاد کرا بە گوێرەی درێژییەکەی. تا لە سەدەی حەڤدەهەمدا نۆتەی مۆسیقا ئەو شێوەی بە خۆوە گرت کە ئەمڕۆ دەیبینین.


سەرچاوەکان



1042 بینین