ئایا تەماشاکردنی تەلەفزیۆن لە تاریکیدا باشترە یان لە ڕووناکی؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-16:46:00 - کۆدی بابەت: 2667
ئایا تەماشاکردنی تەلەفزیۆن لە تاریکیدا باشترە یان لە ڕووناکی؟

ناوه‌ڕۆك

تەماشاکردنی تەلەفزیۆن لە تاریکیدا

لە کاتی سەیر کردنی تەلەفزیۆندا هەندێک کەس دەرگا و پەنجەرەکان، دادەخەن و گڵۆپی ژوورەکانیش دەکوژێننەوە، وا دەزانن بە تاریک کردنی ژوورەکە وێنەکان ڕونتر دەبینن لە کاتێکدا ئەمە شتێکی ڕآست نییە.
چاوی مرۆڤ بە بینینی تیشکی سپی بە باشترین شێوە ئیش دەکات و بە جوانترین شێوەش دەبێت، لەبەر ئەوە ڕووناکییەکی کەم، زۆر پێویستە لە کاتی سەیر کردنی تەلەفزیۆندا، لەبەر ئەوەی هەندێک لە تیشکەکە پێچەوانە دەبێتەوە و، وێنەکە تێک دەدات. 


لە ڕووی پزیشکییەوە سەیرکردنی تەلەفزیۆن، لە ژووری تاریکدا دوو زیانی زۆر سەرەکیی هەیە.

یەکەم

ئەو تیشکەی لە تەلەفزیۆنەکەوە دەردەچێت، بۆ چآو باش نییە، بەڵکو بە پێچەوانەوە کاتی خۆشی دەکاتە سەر تۆڕی چاو.

دووەمیان

چاو تووشی ماندو بوون دەکات لەبەر ئەوەی تیشکی شاشەکە لە ژوورێکی تاریکدا، زیاتر ڕووون دەبێتەوە.

بۆیە داوا دەکرێت لە ژووری تاریکدا سەیری تەلەفزیۆن نەکرێت.


سەرچاوەکان



500 بینین