لۆتی(2019) - مطرب

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-17:09:00 - کۆدی بابەت: 2673
لۆتی(2019) - مطرب

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

چیرۆکی فیلمەکە دەربارەی خێزانێکی گۆرانیبژێن، باوکی خێزانەکە(پرویز پرستویی) ناوی (ئیبراهیم خۆش‌لەحن) ـە و لە پێش ڕوودانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران گۆرانیبێژی نێو میوانخانەکانە و دوای شۆڕش دەستگیر دەکرێت و دواتریش ناتوانێت گۆرانی بڵێت و گرووپەکەیان هەڵدەوەشێتەوە.

مطرب (٢٠١٩) فیلمێکی هاوبەشی ئێران و تورکیایە و لە ساڵی ٢٠١٩ بەرهەمهێنراوە و نمایش کراوە و ساڵی ٢٠٢٠ بڵاوبۆتەوە. کاری نووسین و دەرهێنانی لەلایەن موستەفا کیایی ـەوە کراوە لە ژانەری (کۆمیدی و کۆمەڵایەتی) ـیە و کاتەکەی ١٠٧ خولەکە پێکهاتووە لە هەردوو زمانی تورکی ئەستەنبوڵی و فارسی .. ئەو ئەکتەرانەی بەشدارییان کردووە بریتیین لە (پرویز پرستویی) و (محسن کیایی) و (الناز شاکردوست) و ( مهران احمدی) و (عایشە‌ گل‌جوشکن). فیلمی مطرب ڕیکۆردی پڕفرۆشترین فیلمی مێژووی ئێرانی تێپەڕاند و ڕیکۆردەکەی هزارپای شکاند. چیرۆکی فیلمەکە دەربارەی خێزانێکی گۆرانیبژێن، باوکی خێزانەکە(پرویز پرستویی) ناوی (ئیبراهیم خۆش‌لەحن) ـە و لە پێش ڕوودانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران گۆرانیبێژی نێو میوانخانەکانە و دوای شۆڕش دەستگیر دەکرێت و دواتریش ناتوانێت گۆرانی بڵێت و گرووپەکەیان هەڵدەوەشێتەوە. دوای چەندین ساڵ کچەکەی(ئیلناز شاکردوست) پێیدەڵێت کە دەتوانێت گۆرانی بڵێت و لە وڵاتی تورکیا بەشداری هەفتەی کلتوری ئێران بکات، بەڵام لەوێ تووشی چەند ڕووداوێکی سەیروسەمەرە دەبنەوە و هەندێک ڕاستییان بۆ ڕووندەبێتەوە. فیلمی مطرب بە ٣٨ ملیار تمەن پڕفرۆشترین فیلمی ئێرانە هەتاوەکو ساڵی ٢٠١٩.

دەرهێنەر

ئەكتەرەكان

پەرویز پەرەستوویی ,میهران ئەحمەدی, ئیلناز شاكردوست

كات

107 خولەك

بەرواری بڵاوکردنەوە

6/3/2020


سەرچاوەکان



890 بینین