بکوژی گۆبڵین(2020) - Goblin Slayer: Goblin's Crown

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-17:12:00 - کۆدی بابەت: 2674
بکوژی گۆبڵین(2020) - Goblin Slayer: Goblin's Crown

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

چیڕۆک: تیمی (بکوژی گۆبلین) ئەرکێک دەگرنە ئەستۆ بۆ نێو شاخێکی سەخت پڕ لە بەفر بۆ دۆزینەوەی کچێک کە لەگەڵ تیمەکەی چووبوون بۆ کوشتنی گۆبلین لە گوندێک و ڕزگارکردنیان، بۆ ڕزگارکردنی کچەکە پێویستە بچنە نێو شاخەکە بگەڕێن بە زوترین کات پێش ئەوەی کچەکە بکوژرێت. بەڵام نازانن کچەکە بۆتە ئامانجی گەورەی گۆبلینەکان بۆ ڕێوڕەسمێکی گۆبلینەکان.
 
Goblin Slayer: Goblin's Crown (بە کوردی: بکوژی گۆبلین تاجی گۆبلین) (بە یابانی: ゴブリンスレイヤー Goblin's Crown) ئەنیمیەکە بۆ سەرووی ١٧ ساڵییە بەهۆی دیمەنی نەشیاو و زۆری خوێن. ماوەی ئەنیمیەکە سەعاتێک و ٢٥ خولەکە و لەلایەن کۆمپانیای White Fox بەرهەم هاتووە. ئەنیمیەکەش لە جۆری (ئەکشن، سەرکێشی، خەیاڵی)ە.
 

هەنێک زانیاری و تێبینی

ئەو فیلمە تەواوکەری سەرەکی زنجیرەکەیە و پێویستە بینەری بین. ئەنیمیەکە خاوەنی ڕەیتینگی ٧.١٧ لە سایتی My Anime List بە کۆی زیاتر لە ٢٩ هەزار دەنگ. لە سایتی IMDB توانی ٦.٧ بهێنێت

دەرهێنەر

تاکاهارو ئۆزاکی

نووسەرەكان

هایدوکی کوراتا,کومۆ کاگیو

ئەكتەرەكان

یویچیرۆ یومیهارا,یوی ئۆگورا,باو تۆیاما

كات

85 خولەك

بەرواری بڵاوکردنەوە

31/1/2020


سەرچاوەکان



796 بینین