سەرەتای باتمان(2005) - Batman Begins

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-17:14:00 - کۆدی بابەت: 2675
سەرەتای باتمان(2005) - Batman Begins

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

بڕوس وەین دەبێتە میراتگری سامانە زۆرەکەی باوکی، کاتێک بە منداڵی لەبەر چاویدا باوک و دایکی ئەکوژرێ، بۆیە بڕوس هەوڵ دەدات تۆڵە بکاتەوە و هێزێکی جەستەیی و عەقڵی زۆر پەیدا دەکات، بەڵام ئامانجەکەی دەگۆڕێت و يدەیەوێت دژی ستەم و گەندەڵکارانی شاری گۆسام ببێتەوە و لەگەڵ ئەمەش لەدژی کۆمەڵەیەک ڕادەوەستێت کە ئەیانەوێت شاری گۆسام لەناو ببەن بەهۆی بڵاوبوونەوەی خراپی.
 

زانیاری

فیلمی (سەرەتای باتمان) فیلمێکی ئاکشن و تاوانکاری ئەمەریکیە و ماوەی فیلمکە لە 140 خولەک پێک دێت،لە دەرهێنانی گەورە دەرهێنەر (کریستۆڤەر نۆڵان)ە، لەدوای دەرهێنانی کۆمەڵە فیلمێک لەسەر پیاوی شەمشەمە کوێرە و شکست خواردنی لەبەردەوامی درێژە پێدانی،بەتایبەت لەدوای شکستی فیلمی باتمان و ڕۆبن لەساڵی 1997 لەلایەن ڕەخنەگرانەوە. بۆیە کریستۆڤەر نۆڵان و دەیڤید ئێس گوێر لەساڵی 2003 هەڵسان بەکارکردن لەسەر پڕۆژەی فیلمی باتمان و وەرگرتنی کەسێتیەکەی لە دی سی کۆمیکس و دووبارە زیندووکردنەوەی،وە پێدانی کەسایەتیەکی واقعی و ئینسانی،کە وا لەبینەران بکە گرینگی بەهەریەکە لە باتمان و بڕوس وەین بدەن،ئەو کەسەی لەپێناو ڕزگارکردنی شارەکەی خۆی وەک باتمان ئەناسێت. فیلمەکە باسی سەرەتای و هۆکاری درووستبوونی باتمانمان بۆ ئەکات. سەرەتا باس لە مناڵێک ئەکا کە ئەکەوێتە نێو بیرێکە و شەمشەمە کوێرەکانی نێو بیرە تاریکەکە ئەیترسێنن و لەهۆش خۆی دەچێت،بۆیە لەمەودوا ترس لە شەمشەمە کوێرە ئەبێ بە کابوسێک بۆی،بەڵام دواتر لەژێر کاریگەری بیرکردنەوە و پیاوێک کە فێری جەنگ و بەهێزبوونی دەروونی ئەکا ئەتوانێت ترسەکەی لەباوەش بگرێت و بیکات بەخۆشەویست ترین بەرگی ژیانی،کەلەمەودوا پیاوی شەمشەمە کوێرە بە شەو کارئەکات و یارمەتی هەژاران و شارەکەی ئەدات و دژی گەندەڵکاری و تاوان و پلانگێڕی ئەبێتەوە. گرینگیەکی زۆر بە دەرهێنانی فیلمەکە دراوە و 150ملیۆن دۆلاری تێدا خەرجکراوە،وە ئۆتۆمبێڵی(سمێت تامبلەر)بە تایبەت بۆ فیلمەکە درووست کراوە. فیلمی(سەرەتای باتمان)ی کریستۆڤەر نۆڵان سەرکەوتنێکی گەورەی بازرگانی و لەلایەن ڕەخنە گرانیشەوە بەدەستهێناوە. فیلمەکە لە پانزەی مانگی شەشی ساڵی 2005لە ئەمەریکا و کەنەدا بڵاوبۆتەوە و لە 3,858 هۆڵی سینەما پەخش کراوە. کە لەماوەی یەکەم هەفتەی پەخشکردنی بڕی 48ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە و لەکۆتایی فیلمەکە بڕی 372ملێۆن دۆلاری قازانج داهاتی تۆمارکردووە. هەروەها ئەم فیلمە سەرەتای دوو فیلمی تری باتمانن کە ناوی فیلمەکانیان سوارچاکی تاریکیە(the dark night)،کە لەدەرهێنانی کریستۆڤەر نۆڵانن،کە دواتر بە سێینەی سوارچاکی تاریکی ناسران و سەرکەوتنێکی مەزنیان بەدەستهێنا. فیلمەکە براوەی 14 خەڵات و پاڵێوراو بۆ خەڵاتێکی ئۆسکار و 72 خەڵاتی ترە. ڕەیتینگی 8.5ی وەرگرتووە لە سایتی imdb
 

نووسەرەكان

دەیڤد س. گۆیەر,بۆب کین,کریستۆفەر نۆڵان

ئەكتەرەكان

کریستیان بەیڵ,مایکڵ کەین,لیام نیسن

كات

140 خولەك

تێچوو

$150,000,000

بەرواری بڵاوکردنەوە

9/6/2005


سەرچاوەکان



597 بینین