شاخەکان چۆن دروست بوون؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-26-21:53:00 - کۆدی بابەت: 2697
شاخەکان چۆن دروست بوون؟

ناوه‌ڕۆك

شاخەکان چۆن دروست بوون؟

 لەبەر ئەوەی شاخ زۆر گەورە و سەرکەشە، مرۆڤ وا دەزانێت، هەر وا دەمێنێتەوە و ناگۆڕێت، بەڵام جیۆلۆجییەکان و ئەو زانایانەی لێکۆڵینەوە لەسەر شاخەکان دەکەن، دەیسەلمێنن کە شاخەکان بەردەوام لە گۆڕاندان.
شاخەکان بەهۆی گۆڕانکارییەکی دیاری کراوەوە دروست بوونە، بۆیە هەمیشە تووشی گۆڕان و لەناو چوون دەبنەوە، چونکە بەردەکان بەهۆی باران بارین و بەفر و ئاوەوە دەخورمێنەوە و لە شاخەکان جودا دەبنەوە، بە جۆرێک زۆر جار لوتکەی شاخەکان دەگۆڕێت بۆ دەشتایی یان تەپۆڵکەیەکی تەخت.
جیۆلۆجییەکان لە ڕووی پێکهاتەوە ئەو گۆڕانکارییە بەهێزەی پێشی ملیۆنەها ساڵە ڕوویداوە شاخەکان دەکەنە چوار بەشەوە.

شاخە پێچاو پێچەکان

لە چینی بەردین پێک هاتووە لە ئەنجامی پاڵە پەستۆیەکی زۆر کە گوشیویەتی و گۆڕیویەتی بۆ پێچی گەورە گەورە، ئەمجۆرە شاخەش دەتوانێت لە زۆر شوێنی دونیادا بیبینین، وەکو شاخی ''ئەبالاش''ی لە ئەمریکا و ''ئەلب'' لە ئەوروپا.
بەڵام شاخەکانی شێوە گومەت، چینە بەردیەکان گومەتیان دروست کردووە و زۆر جاریش گەرمی گڕکانە تواوەکان کە لە ژێر زەویەوە دەردەچێت، لە ئەنجامی پاڵە پەستۆیەکی بەهێزدا وای کردووە، ئەو چینە بەردانە ببنەوە نموونەی ئەو شێوە شآخەش تەپۆڵکە ڕەشەکان لە داکۆتای باشوور لە ئەمریکا.

شآخە شێوە قاڵبییەکان

شآخە شێوە قاڵبییەکانیش لە ئەنجامی درز بردنی چینەکانی زەویدا دروست بووە، لەبەر ئەوەی بەشێکی گەورە لە زەوی قاڵبێکی بەردی گەورەیە، ئەم قاڵبە کاتێک لە کاتەکان لە شوێنی خۆیدا جوڵاوە یان بەرز بۆتەوە، بۆیە ئەو جۆرە شآخەی لێ دروست بووە، نمونەی ئەو جۆرە شاخەش زنجیرەی چیای ''سیرانیڤادا'' یە لە کالیفۆرنیا کە بریتییە لە قاڵبە شاخێک بە درێژی ٤٠٠ میل و بە پانی ٨٠ میل.

شاخە گڕکانییەکان

شاخە گڕکانییەکان لە ئەنجامی ئاگر و هاوێژراوی گڕکان و خۆڵەمێش و پاشماوەی کانزاکان کە لە ناوسکی زەویەوە، دەردەچێت دروست دەبێت، لە نێوانی شاخە گڕکانییە بەناو بانگەکاندا شاخی ڕانیە و شاستا و هود لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و فیوجیاما لە ژاپۆن و فیسو خمۆس لە ئیتاڵیا.

زۆر چیاش هەن بە زیاتر لە ڕێگەیەک لەو ڕێگایانەی باسمان کرد دروست بوونە، وەکو شاخی ڕۆکی، کە لە ئەنجامی پێچاو پێچ و درز بردن و گومەت بوون و تەنانەت گڕکانیشەوە دروست بووە.


سەرچاوەکان



1424 بینین