یەکەمین ئامێری جل شتن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-26-23:34:00 - کۆدی بابەت: 2698
یەکەمین ئامێری جل شتن

ناوه‌ڕۆك

یەکەمین ئامێری جل شتن

یەکەمین ئامێری جل شتن لە ساڵی ١٨٥٨دا و لە لایەن ''هامیلتۆن سمیسە'' وە دروست کرا، لە شاری بیتسبورگی ویلایەتی پێنسلڤانیای ئەمریکا، ئامێرەکە بەهۆی سوڕدانی هەندلێکەوە کە بە دەست بادەدرا، سوڕی دەخوارد و جلەکانی لە ناوەوە دەشوشت. بەڵام ئەم ئامێری جل شۆرە زۆر سەرکەوتوو نەبوو، چونکە بە زۆری جل و بەرگەکان تیایدا یان لەسەر یەک کەڵەکە دەبوون، یان دەدڕان.
بەم جۆرە خەڵکی چآوەڕوانیان کرد تا لە ساڵی ١٩٠٧دا، یەکەمین جل شۆری ئۆتۆماتیکی دروست کرا، تا گەیشتە ساڵی ١٩١٢ هەموو ئامێرە جل شۆرەکان بەکارەبا دەخرانە گەڕ..
حەوزی ئامێری جل شۆرەکان لە سەرەتادا لە تەختە دار دروست دەکران، دوای ئەوە وردە وردە گۆڕان بۆ مس و پۆڵا و ئەلەمنیۆم و توتیا.
لە ساڵی ١٩٦١دا سەرجەم حەوزی ئامێرە جل شۆرەکان گۆڕان بۆ پلاسکۆ، لەبەر ئەوە پلاسکۆ بەرگریەکی بەهێزی هەیە لە بەرامبەر تایت و پلەی گەرمادا.
یەکەمین ئامێری جل شوشتن کە بە دو دیودا جلەکانی سوڕ دابێت لە ساڵی ١٩٢٢دا دروست کرا، بەڵام ئامێرێکی جل شتن کە ئۆتۆماتیکی ئیشکی کردبێت و لە هیچ ڕوویەکەوە ناتەواوی نەبووبێت لە ساڵی ١٩٣٧دا دروست کراوە.
یەکەمین جاریش بەشی وشک کردنەوە لە ناو ئامێری جل شوشتن دا لە ساڵی ١٩٤٥ دا دروست کراوە. 


سەرچاوەکان



666 بینین