کلکدار چییە؟

کلکدار چییە؟

له‌لایه‌ن: ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-27-11:14:00 - کۆدی بابەت: 2700
کلکدار چییە؟

ناوه‌ڕۆك

کلکدار چییە؟

سەردەمێک هەبووە، دەرکەوتنی کلک دارەکان ترس و بیمی خستبووە دڵی خەڵکەوە، چونکە خەڵکی بڕوایان وابووە دەرکەوتنی کلک دارەکان ئاگرێکە، نەخۆشی و شەڕ و مردنی بەدواوەیە. هەرچەندە ئەمڕۆ بیر و بۆجوونی باشمان لەسەر کلک دارەکان هەیە، بەڵام هێشتا هەموو شتێکیان لە بارەوە نازانین.
کاتێک کلک دارێک دەردەکەوێت، ئێمە بە گڕێکی بچۆلەی دەزانین لە کاتێکدا ڕەنگە تیرەکەی هەزاران میل بێت. ئەو گڕەش ''سەر'' یان ''ناوک''ی کلک دارەکەیە، زانایان بڕوایان وایە کلک دارەکان لە تەنێکی ڕەق تێکەڵ لەگەڵ گازەکاندا پێک هاتبن، کە تا ئێستاش سەرچاوەی ئەو ماددە لوغزێکن ئاشکرا نەبوونە. کاتێک کلک دارێک لە خۆر نزیک دەبێتەوە دەکەوێتە ژێر کاریگەرییەوە، کلکێکی لە شوێن بە دیار دەکەوێت کە بریتییە لە گازێکی زۆر ناسک، کە تێکەڵە لەگەڵ وردیلەکاندا و پێکەوە ماددەیەک دروست دەکەن، کە لە ناوکی کلکدارەکەوە دەردەچێت.
توخمێکی سێیەم هەیە بە دەوری ناوکی کلک دارەکەدا پێی دەوترێت ''پەرچەمی کلک دار'' کە بریتییە لە هەوڕێکی گڕ گرتوو، تیرەکەی هەندێک جار دەگاتە ١٥٠ هەزار میل و بەڵکو هەندێک جار لەوەش زیاترە. 
کلک دارەکان، لە شێوە و قەبارەدا جیاوازن، هەندێکیان پان و کورتن، هەندێکی تریشیان باریک و درێژن، هەندێکیان دەگاتە پێنج ملیۆن میل و درێژی هەندێکی تریشیان دەگاتە سەد ملیۆن میل، هەندێك لە کلک دارەکانیش کلکیان نییە. 
کلک دار کاتێک کلکەکەی گەورە دەبێت خێراتر دەبێتەوە، هەر لەبەر ئەوەشە لە خۆر نزیک دەبێتەوە، کلک دار یەکەمجار سەری لە خۆر نزیک دەبێتەوە و کاتێکیش لە خۆر دوور دەکەوێتەوە یەکەمجار کلکی دوور دەکەوێتەوە.
لەبەر ئەوە پاڵەپەستۆی تیشکی ڕۆژ گەردیلەی زۆر بچووک دەدات لەسەری کلک دارەکە، بۆ ئەوەی لە خۆی دوری بخاتەوە، لەبەر ئەوەیە کاتێک کلک دارەکە لە خۆر دوور دەکەوێتەوە، یەکەمجار کلکی دوور دەکەوێتەوە، لە کاتی دورکەوتنەوەشیدا لە خۆر خێراییەکەی کەم دەبێتەوە ئەمجا وردە وردە لەبەر جاو دیار نامێنێت، ڕەنگە ئەو دیاردەیە چەند ساڵێک بخایەنێت. بەڵام زۆربەیان لە ئەنجامدا هەر دەکەونە خوارەوە، کلک دارەکان گەشت لە دوای گەشت بە دەوری خۆردا دەسوڕێنەوە، بەڵام بۆ یەک سوڕ خواردن بە دەوری خۆردا پێویستیان بە کاتێکی زۆر دوور و درێژ هەیە. 
بۆ نموونە کلک داری ''هالی'' پێویستی بە ٧٥ ساڵ هەیە تا یەک جار بە دەوری خۆردا سوڕێک بخوات. ئەستێرە ناسان نزیکەی هەزار کلک داریان تۆمار کردووە، بەڵام دەبێت هێشتا سەد و دوو هەزار کلک دار لەم سیستەمە خۆریەی ئێمەدا هەبێت، کە تا ئێستا بە دیار نەکەوتبن و نەبینرابن.


سەرچاوەکان

143 بینین