سوود لە‌ سروشت وە‌رگرە‌ بۆ جوانی ڕوخسار

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-27-11:45:00 - کۆدی بابەت: 2702
سوود لە‌ سروشت وە‌رگرە‌ بۆ جوانی ڕوخسار

ناوه‌ڕۆك

سوود لە‌ سروشت وە‌رگرە‌ بۆ جوانی ڕوخسار

 زۆربە‌ی ئافرە‌تان ڕێگە‌ی جیاواز دە‌گرنە‌ بە‌ر بۆ جوانبوونیان، بە‌ڵام ھە‌ندێك لە‌م ڕێگایانە‌ زیانبە‌خشە‌ و ھە‌ندێكیشیان لە‌ڕووی داراییە‌وە‌ تێچووی زۆرە‌.
چە‌ند ڕێگە‌یە‌كی سروشتی ھە‌یە‌ ئافرە‌تان و پیاوانیش دە‌توانن سوودی لێ ببینن بۆ جوانی ڕوخساریان، ھاوكات ئە‌م ڕێگە‌ سروشتیانە‌ نە‌ زیان بە‌ پێستیان دەگە‌یە‌نێت و نە‌ تێچوێكی زۆریشی دە‌وێت كە‌ كە‌سە‌كە‌ نە‌توانێت جێبە‌جێیان بكات.

  1. لیمۆ: لێدانی لیمۆ بە‌ شێوە‌یە‌كی تە‌نك و كە‌م لە‌ ڕوخسار دە‌بێتە‌ ھۆی سپیبوون و ڕە‌ونە‌قدار كردنی، ھاوكات بە‌شێك لە‌ خانە‌كان زیندوو دە‌كاتە‌وە‌.
  2. سپێنە‌ی ھێلكە‌: ھە‌فتانە‌ دووجار سپێنە‌ی ھێلكە‌ لە‌ ڕوخسارت بدە، جوانیە‌كی بێوێنە‌ بە‌ ڕوخسارت دە‌بە‌خشێ.
  3. تێكە‌ڵە‌ی شیری تۆز و ئاوی لیمۆو و كە‌وچكێك لە‌ زە‌یتی باوی كە‌ پێكە‌وە‌ لە‌ ڕوخسارت بدە‌ و لێیگە‌ڕێ تاوە‌كو ١٥ خولە‌ك، لێی بكە‌وە‌ و ئینجا بیشۆ.
  4. زە‌یتی زە‌یتون یان زە‌یتی باوی: لێدانی ئە‌م زە‌یتانە‌ لە‌ ڕوخسار سوودێكی زۆر بە‌جوانی و زیندوو بوونە‌وە‌ی خانە‌كانی دە‌گە‌یە‌نێت، ھاوكات دە‌توانیت زە‌عفە‌رانیشی لێبدە‌یت بۆ ئە‌وە‌ی ئە‌ندامە‌كە‌ی بە‌ باشی دە‌ربكە‌وێت.
  5. ئاوی گوێزی ھیندی و لێدانی لە‌ ڕوخسار دە‌بێتە‌ ھۆی شاردنە‌وە‌ی عە‌یب و ناشرینی ڕوخسار.
  6. شە‌ربە‌تی خە‌یار لە‌گە‌ڵ شە‌ربە‌تی لیمۆ بۆ كردنە‌وە‌ و ڕە‌ونە‌قدار كردنی ڕوخسار.
  7. تێكە‌ڵە‌ی كە‌وچكێكی بچووك لە‌ ھە‌نگوین و كە‌مێك لە‌ دارچین، پاشان لێدانی لە‌ ڕوخسار دە‌بێتە‌ ھۆی دروست كردنی ڕوخسارێكی كراوە‌ و ڕۆشن.


سەرچاوەکان



744 بینین