بێهیوابوون چییە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-27-11:54:00 - کۆدی بابەت: 2705
بێهیوابوون چییە؟

ناوه‌ڕۆك

بێهیوابوون چییە؟

پێناسەیەكی بێهیوایی

بێهیوایی حاڵەتێكە كە كەسەكە تێیدا ڕەشبین دەبێت و ڕووداوەكان بە نەرێنی دەبینێت، لەڕووی پزیشكییەوە حاڵەتێكە كە وا لەكەسەكە دەكات هەستبكات كە بەستراوەتەوە و ئەو هەڵبژاردانەی كە لەبەردەستیدایە هیچ جێگرەوەیەكی نییە، ئەمەش وا لە كەسەكە دەكات كە هەمیشە لاوازبێت، هەروەها بێهیوایی پەیوەندی بە نەخۆشییە مەترسیدارەكانەوە نییە، دەتوانرێت بێهیوایی چارەسەربكرێت لە ڕێگەی دانانی كەسەكە لە ژینگەیەكی ئەرێنیدا و زیادكردنی باوەڕبەخۆبوون.

سەركەوتن بەسەر بێهیواییدا

دەتوانین چەند خاڵێك بگرینەبەر بۆ ڕزگاربوونمان لە بێهیوایی، لەوانە:

گومانكردن لە بێهیوایی

لێرەدا مەبەستمان لەوەیە كە گومان لە بیركردنەوە خراپەكانمان بكەین و وای دابنێین كە ڕاستنین، هەوڵبدەین كە كەسێكی گەشبین بین و بە ئەرێنی سەیری ژیان بكەین.

شتی نوێ تاقیبكەینەوە

ئەو كەسانەی كە بێهیوابوون وای دادەنێن كە هەموو ڕێگەكانیان تاقیكردۆتەوە بەڵام لە ڕاستیدا وانییە، چوونكە هیچ كەسێك بە هەوڵدانێكی كەم سەركەوتوو نابێت، بۆیە پێویستە هەمیشە ڕێگەی نوێ تاقیبكەینەوە بۆ ڕزگاربوونمان لە بێهیوایی، دەست بكەین بە گۆڕینی شێوازی بیركردنەوەمان و داواكردنی یارمەتی لە كەسانی دیكە.

بینینی شتەكانە لە گۆشەیەكی ترەوە

ڕێگەیەكی تر بۆ ڕزگاربوونمان لە بێهیوایی بریتییە لە بینین و بیركردنەوە لە شتەكان لە گۆشەیەكی ترەوە، بەمشێوەیە دەتوانین لە شتەكان تێبگەین.

بەنرخ زانینی كاتەكانت

ساتەكانی ژیانت بەنرخ بزانە،هەروەها بیر لە هەستەكانی ناخت بكەوە یان گوێ لە مۆسیقا بگرە، چونكە یارمەتیدەرێكی باشە بۆ نەهێشتنی بێهیوایی.

دۆزینەوەی هیوا

هەرچەندە ئەو حاڵەتانەی كە وامان لێدەكەن بێهیوابین حاڵەتی ناخۆشن، بەڵام هەمیشە هیوایەك هەیە، چەندین ڕێگە هەیە بۆ دۆزینەوەی هیوا، وەك قسەكردن لەگەڵ خۆماندا بە شێوەیەكی ئەرێنیانە وەك وتنەوەی (هەموو شتێك باش دەبێت)، بە دووبارەكردنەوەی ئەمجۆرە قسانە بیركردنەوەمان دەگۆڕێت و هەستە نەرێنییەكانمان كەمدەبێتەوە.


سەرچاوەکان



4417 بینین