گوێ سمین لە کەیەوە پەیدابووە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-27-14:26:00 - کۆدی بابەت: 2713
گوێ سمین لە کەیەوە پەیدابووە؟

ناوه‌ڕۆك

گوێ سمین لە کەیەوە پەیدا بووە؟

مێژووی گوێ سمین دەگەڕێتەوە بۆ پێش مێژوو، هیندییە ڕۆژهەڵاتی و فارس و میسری و عەرەب و یەهودیییەکان گوارەیان لە گوێ کردووە.
گوارەی لە سەردەمی ئەرۆرییەکاندا کە وڵاتێکی کۆن بووە لە ڕۆژئاوای ئیتاڵیا. لە خشڵ و زێڕ لە شێوەی گوڵ و میوە و گوڵدان و مانگ و تاوس و قازدا گوارەیان دروست کردووە.
یۆنانییەکان لە زێڕ گوارەیان دروست دەکرد و دەیانکردە گوێی خواوەندەکانیان، پیاوەکانیشیان تا دەگەیشتنە تەمەنی هەژدە ساڵی گوارەیان لە گوێ دەکرد. ڕۆمانییەکانیش لە گوارە لە گوێکردندا چاوگەرییان لە یۆنانیەکان دەکرد و ئافرەتەکانیشیان گوارەی گران بەهایان لە گوێ دەکرد لەگەڵ زێڕ و خشڵی تردا. پیاوانی ڕۆمان بۆ لە گوێ کردنی گوارە گوێیان کون دەکرد و ئەم کارەش بە جۆرێک لە ناو خەڵکیدا بڵاو بووەوە، تا لە سەدەی سێیەمی پاش زاین، ئیمپراتۆرێکی ڕۆمانی فەرمانی قەدەغەکردنی گوارەی لە گوێ کردنی پیاوانی دەکرد. لە سەدەکانی ناوەڕاستدا پیاوان گوارەیان دەکردە گوێی چەپیان، لە ئەنجامی ئەوەدا قژ داهێنانی ژن و پیاوانیش گۆڕدرا، کاتێکی تر کە باوی قژ درێژ کردن هاتەوە، نەریتی گوارە لە گوێ کردن نەما، بەڵام لە سەدەکانی پانزەهەم و شانزەهەمدا جارێکی تر باوی هاتەوە.
هەرچەندە لەم سەردەمەی خۆماندا، گوارە لە گوێ کردن لای پیاوان شتێکی باو نییە، بەڵام چەن کۆمەڵێکی تایبەت هەن تا ئێستاش گوارە لە گوێ دەکەن، وەکو قەرەجەکان و دەریاوانەکان و هەندێک لە پیاوان لە ئیتاڵیا و ئیسپانیادا. سەردەمێک پزیشکان دەیانگوت گوێ کون کردن سوودی زۆرە، بەڵام ئەمڕۆ ئەو باوەرەش لای ئەوان نەماوە، کە گوێ کون کردن یارمەتی گوێ بدات!


سەرچاوەکان



1741 بینین