کەی نەوت وەک سوتەمەنی بەکارهێنراوە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-27-14:33:00 - کۆدی بابەت: 2714
کەی نەوت وەک سوتەمەنی بەکارهێنراوە؟

ناوه‌ڕۆك

کەی نەوت وەک سوتەمەنی بەکار هێنراوە؟

نەوتی خاو پێی دەوترێت ''پترۆڵ''، ئەو بەردانەی پترۆڵی تێدایە، لە شوێنێکی زۆر قووڵی ژێر زەویدان و بە ڕێگەی چوونە ژێرەوە دەتوانین بە نەوت بگەین.
لە هەندێک شوێندا، لە ڕێگەی درزی زەوییەوە نەوت دێتە دەرەوە بۆ سەر زەوی، بۆیە مرۆڤ بە ئاسانی دەتوانێت شوێنی کانگا نەوتییەکان دیاری بکات، لە کۆنیشدا زۆربەی دەڵاندنە نەوتەییەکان لای گەلان ناسراو بووە و بۆ چرا و گڕاندن سوودیان لێ وەرگرتووە.
مێژووی فیعلی نەوت لە سەدەی نۆزدەهەمدا دەستی پێ کرد، چونکە شۆڕشی پیشەسازی وای کرد خەڵکی پێویستیان بە نەوتی خاوێنتر بێت بۆ بە گڕ خستنی کارگەکانیان، لە زۆربەی ناوچەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا، نەوت نزیکە لەسەر ڕووی زەویەوە و لە کۆنیشدا زۆر جار وەکو دەرمان بەکار هێنراوە.
یەکەم کەس بیری کردەوە نەوت لە ژێر زەوی دەربێنێت پارێزەرێکی نیویۆرکی بوو بە ناوی ''جۆرج بیشل''، بیشل نموونەیەک لە نەوتی خاوی پێنسلڤانیای نارد بۆ زانایەک لە زانکۆی ''L'' کە ناوی ''بینجامین سیلیمان'' بوو.
پاش تاقیکردنەوە سیلیمان ڕایگەیاند، دەتوانرێت گەلێک بەرهەمی تری بەسوود لە نەوت دەربهێنرێت وەکو: گاز، مۆمی پارافین، بەنزین، ڕۆن و هی تریش، ڕاپۆرتەکەی سیلیمان وای کردن، بازرگانان بگەنە ئەو بڕوایە کە نەوت دەبێتە هۆی دەوڵەمەند بوون.
بیشل پیاوێکی بە کرێ گرت بە ناوی ''ئۆدین دریک'' بۆ هەڵکەندنی بیرە نەوتێک لە نزیکی ''تیتۆسڤیل'' لە ٢٧-ئاب-١٨٥٩دا نەوت دۆزرایەوە و دەرهێنرا.
هەواڵەکەش زۆر بە خێرایی بڵاو بووەوە، خەڵکی ڕوویان کردە ئەو شوێنە بۆ کڕین یان بە کرێ گرتنی ئەو شوێنانەی نەوتی تێدایە.
گەرمی نەوت بڵاو بووەوە و شوێنەکانی تری ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنداو و ئەوروپای گرتەوە، دوای ئەوە بەکارهێنانی تازەتر بۆ نەوت دۆزرایەوە، وەکو بەکارهێنانی سوتەمەنی، بەوەش داواکاری لەسەر نەوت زیادی کرد، تا ئێستاش بەکارهێنان و گەڕان بە دوای نەوتدا لە سەرانسەری جیهاندا بەردەوامە.


سەرچاوەکان



1205 بینین