کێ پێنووسی مەرەکەبی داهێنا؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-27-14:36:00 - کۆدی بابەت: 2715
کێ پێنووسی مەرەکەبی داهێنا؟

ناوه‌ڕۆك

کێ پێنووسی مەرەکەبی داهێنا؟

هونەری نووسین گرینگترین هاوکار بووە، لە پێش خستنی شارستانییەتی مرۆڤدا، بۆیە لەو ڕێگەیەوە بوو مرۆڤ توانی ڕابردوو و کردار و بۆچوونەکانی خۆی تۆمار بکات.
بەڵام پێش ئەوەی ئەم پێنووسە تازان دروست بکرێت کە ئێستا بەکاری دەهێنین، کەرەستەی زۆر هەبووە بۆ نووسین.
بۆ نموونە مرۆڤی سەرەتایی بەردی تیژی بەکار هێناوە بۆ نوسین و کێشانی وێنەکانی لەسەر دیواری ئەشکەوتەکان، بەڵکو پەنجەی ژەندۆتە شلەی ڕووەک یان خوێنی ئاژەڵاندا و وەکو پێنووس بەکاری هێناوە، دوای ئەوە بووە خۆڵ و تەباشیری بەکار هێناوە، چینییەکانیش نوسینەکانیان بە فڵچەیەکی نەرم نووسیوە کە لە مووی حوشتر دروستیان دەکرد. 
ڕەنگە میسرییەکان یەکەم کەس بووبن، پێنووسی ڕاستەقینەیان دروست کردبێت، ئەویش بە گرێدانی پارچەیەک مس کە لە نووکی پێنووسی بۆڵاینی ئەم سەردەمە چووە، بە قەدی ڕووەکێکی ناو کلۆرەوە.
بەڵام یۆنانییەکان یەکەم کەس بوونە پێش چوار هەزار ساڵە پیتەکانیان، بە بەکارهێنانی پێنووسێک لە کانزا یان ئێسک یان عاج دروستیان کردووە، نووسیوە.
لەسەر تابلۆیەک پێیان دەنووسی کە بە مۆم سەرپۆش کرابوو، دوای ئەوە پێنووسی نێشدار دروست کرا، ئەویش بە قڵیشدانی نوکی قامیشێکی کلۆر، کە دەژەنرایە جۆرێک مەرەکەبدا و لەسەر کاغەزی ''بردی'' بەکار دەهێنرا/
کاتێک لە چەرخی ناوەڕاستدا کاغەز دروست کرا، مرۆڤ فێر بوو ''پێنوس' لە پەڕی قاز و کەڵەشێر و مراوی دروست بکات.
سەری پەڕەکە پان دەکردەوە و دەیقڵیشاند، بۆ ئەوەی لە قڵیشەکەوە مەرەکەب بڕژێتە سەر کاغەزەکە. 
وشەی پێنووس ''Pen'' لە زمانی ئینگلیزیدا لە وشەی ''Pena''ی لاتینییەوە وەرگیراوە کە مانای ''پەڕ'' دەدات. لەگەڵ ئەوەی پێنووسی پەڕ تەمەنێکی درێژی نەکرد، بەڵام بۆ ماوەی هەزار ساڵێک مرۆڤ لە نووسینەوەدا بەکاری دەهێنا. ئەو پێنووسە مەرەکەبانەی ئەمڕۆ بەکار دەهێنرێت، لە هەشتاکانی سەدەی نۆزدەهەمدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا دروست کرا.
''نێش؛؛ یان نووسکی پێنووسی مەرەکەبەکە، لە زێڕی چواردە عەیار دروست دەکرێت و بە ماددەی ئیریدوسمین یان ئیدیدیموم دادەپۆشرێت، ئەو مەوادە نەرم و ڕەقانە وا دەکات کە ئەو پێنووسە لە کاتی نووسیندا کڕ دروست نەکات. پێنووسی مەرەکەب لە ناوەوە لە لوولەکێکی لاستیک یان پلاسکۆ دروست کراوە بۆ ئەوەی مەرەکەبەکەی تێ بکرێت. بەڵام پێنووسی ووشک ''جاف'' لە داهێنانەکانی سەدەی بیستەمە، نووکی پێنووسەکە بریتییە لە ساچمەیەکی بچووکی لە پۆڵا دروست کراو کە تیرەکەی میلیمەترێکە و لە کاتی نووسیندا، لەسەر پەڕە کاغەزەکە ساچمەکە بادەخوات و بەو جۆرە مەرەکەبە ووشکەکە بۆ خۆی ڕادەکێشێت، لە ناو لاشەی پێنووسەکەدا.


سەرچاوەکان



728 بینین