چی وادەکات پارە نرخی هەبێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-27-14:42:00 - کۆدی بابەت: 2717
چی وادەکات پارە نرخی هەبێت؟

ناوه‌ڕۆك

چی وا دەکات پارە نرخی هەبێت؟

پێش هەزاران ساڵ پارە نەبوو، مرۆڤەکان سیستەمی گۆڕینەوە یان بەکار هێناوە، ئەگەر شتێکی بکڕیایە دەبوایە شتێکی تری لە باتی بدایە، ئەگەر هیچی نەبوایە بیگۆڕێتەوە بە ئەو شتەی پێویستی بوو، ئەوا ئەو شتەی دەیویست دەستی نەدەکەوت.
بە تێپەڕ بوونی ڕۆژگار مرۆڤ هەندێک شتی دیاری کراوی وەکو پارە بەکار هێنا، وەکو مانگا، توتن، دانەوێڵە، پێستە و خوری و خوێ و هتر..
لە کۆتاییدا ئەم هەموو شتە جۆراوجۆرانە گۆڕان بۆ پارچەیەک کانزا، بە تایبەتی پارچەیەک کە لە زێڕ و زیو دروست کرابوو.
دوای ئەوە سکە لێدرا و کێش و نرخی دیاری کرا، کە بەرامبەر بوو لەگەڵ ڕێژەیەکی دیاری کراو لە شتە جۆراوجۆرەکان، بۆ نموونە چەند پارچەیەک لەو پارەیە مانگایەک یان بیست کیلۆ توتنی دەکرد.
ئەمڕۆ دوو جۆر پارە هەیە لە جیهاندا، پارەی کاغەز و پارەی ئاسن، کە حکومەتەکان چاپ و بڵاوی دەکەنەوە و خەڵکیش وەری دەگرن و بەکاری دەهێنن. 

کەواتە چی وا دەکات پارە بەهای هەبێت؟ وە سوودی چییە؟

پارە چوار کرداری گرنگ بۆ ئێمە ئەنجام دەدات:

ئاسان کردنی گۆڕینەوەی بازرگانی

گریمان یەکێک ویستی پاسکیلێک بکڕێت و ئامادە بوو لە پێناویدا بۆ باخەوانێک ئیش بکات، بەڵام باخەوانەکە پاسکیلی نەبوو بیداتە کرێکارەکەی و لە بریدا پارەی دایە، تا بچێت لە بازاڕ بیداتە پاسکیل، کەواتە پارە وا دەکات کارەکە بگۆڕێت و بە هەرچی شتێک دەتەوێت.

پێوەرە بۆ نرخ

دەتوانرێت بۆ هەموو شتێک بەکار بهێنرێت وەکو پێوەرێکی بە نرخ، کەسێک لەوانەیە ئامادە بێت لای باخەوانێک بە کاتژمێری یەک دینار ئیش بکات، نرخی پاسکیلێکیش پەنجا دینار بێت، ئێستا کابرا دەتوانێت بیرۆکەیەکی لای خۆی دروست بکات بۆ کڕینی پاسکیلێک.

خراپ نابێت

مرۆڤ ناتوانێت بەرهەمی تەماتەکەی هەڵگرێت، چونکە هەر زوو خراپ دەبێت، بەڵام ئەگەر فرۆشتی دەتوانێت پارەکەی هەڵگرێت و لە داهاتودا سوودی لێ وەربگرێت.

دەتوانرێت وەکو قست بەکار بهێنرێت

بۆ نموونە: ئەو کەسە پاسکیلەکە کە دەکڕێت دەتوانێت دە دەیناری بدات و پاشان بەرە بەرە پارەکەی تری بدات، بەڵام ئەوە لە هێلکە و تەماتە و خۆراکەکانی تردا نابێت.


سەرچاوەکان



1553 بینین