سەراب

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-28-22:59:00 - کۆدی بابەت: 2743
سەراب

ناوه‌ڕۆك

سەراب

بیهێنە پێش چاوی خۆت، کەسێک لە بیاباندا وێل بووە و خەریکە لە تینودا دەخنکێت. سەری هەڵدەبڕێت و وێنەی دەریایەک لە ئاوی ڕوون چاو پێ دەکەوێت. دەچێت بەرەو ئاوەکە، بەڵام لەگەڵ نزیک بوونەوەی وێنەکە نامێنێت و لە لمێکی داخی گەرم هیچی تر نییە.
ئەو دەریا ئاوەی کە بینرا لە سەراب هیچی تر نەبووە. کەواتە هۆی چی بوو سەراب لە کەش و هەوایەدا دروست بوو؟
سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین، ئێمە بۆیە دەتوانین شتەکان ببینین، چونکە ڕووناکی تیشک پێچەوانە دەبێتەوە بۆ چاومان. ئەم تیشکە لە هێڵێکی ڕاستدا دەگاتە چاو. لەبەر ئەوە ئەگەر سەیری شوێنێکی دوور بکەین شتەکانی سەرووی ئاسۆ زیاتر هیچی تر نابینین.
ئێستا دێینە سەر ئەو فێڵانەی کە کە ش بە تیشکی ڕۆژی دەکات. لە بیاباندا و لەسەر زەوی چینێکی لە هەوای چڕ هەیە. ئەم هەوایە وەکو ئاوێنە ئیش دەکات. دەشێت بە تەنێک یان شتێک لە نێوانێکی دوورەوە لە پشتی ئاسۆوە نەبینرێت. بەڵام کاتێک تیشکی خۆر دەکەوێتە سەر ئەو چینە چڕە لە هەوا و بە ناویدا تێ دەپەڕێت ئەوا پێچەوانە دەبێتەوە بۆ چاومان و شتەکان وا دەبینین کە لەسەر ئاسۆوە یە یان لە بڕی چاودایە.
ئێمە فیعلەن ئەو شتانە دەبینین کە چاومان نایبینێت، کاتێک ئاسمانی دوور بەهۆی ئەو (ئاوێنە )وە لە هەوادا شتەکان پێچەوانە دەکاتەوە. هەندێک جار وەکو دەریا دێتە پێش چاو. بەوەش سەراب دەبینین. لە ڕۆژێکی گەرمدا، کە لەسەری گردێک نزیک دەبینەوە وا دەزانیت ئەو ڕێگایەی لەبەردەمتایە تەڕە. ئەوەش هەروەها سەرابە.
ئەوەی کە لەسەر جادەیەکی قیرتاوکراو دەیبینیت، تیشکێکە لە ئاسمانەوە. هەوای گەرم و خواری کردۆتەوە بۆ سەر جادەکە. کە وا دەزانیت لە جادەکە خۆیدا. سەراب لە دەریاشدا ڕوودەدات. کاتێک کەشتییەکان ڕێدەکەن، هەوایەکی سارد لە نزیک ئاوەکەوە هەیە و هەوایەی گەرمیش لە سەرەوەی. دەشێت لەم دۆخەشدا کەشتییەکان هێندە دوور ببینرێت وا بزانیت لەودیوی ئاسۆدان.
لەبەر ئەوە شەپۆکە تیشکییە هاتووەکان لێیەوە بەهۆی هەوا گەرمەکانەوە پێچەوانە دەبێتەوە، بۆیە کەشتییەکە لە ئاسماندا دەبینرێت!
بەناوبانگترین سەراب لە جیهاندا لە سەقەلییەدا لە تەنگەی (مۆسینە) لە شاری مۆسینە، لە ئاسماندا پێچەوانە بۆتەوە، وا دەزانیت کۆشکە بەرزەکانی لە هەوادا سەما دەکەن.
گەلی ئیتاڵیا بەم سەرابە دەڵێن (ڤاتا مۆڕگانا) کە نسبەتە بۆ (مۆرغان لاڤای) کە وا گومان دەبەن دێوە زمەیەکی شەڕانییە، ئەو سەرابە دروست دەکات.


سەرچاوەکان



1374 بینین