کۆنینە (آثار) چییە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-01-00:46:00 - کۆدی بابەت: 2746
کۆنینە (آثار) چییە؟

ناوه‌ڕۆك

کۆنینە (آثار) چییە؟

زۆر ئاستەمە پێناسەی کۆنینە بکەین، شتە کۆنەکان: ئەو شتە دێرینانەن کە پیشەوەرە دەست ڕەنگینەکان دروستیان کردووە.
زۆربەی حکومەتەکان گومرگیان لە هێنانە ناوەوەی شتە کۆنینەکان بۆ ناو وڵاتی خۆیان هەڵگرتووە. بۆ ئەوەی شتێک بە کۆنینە ناو ببرێت دەبێت تەمەنێکی دیاری کراوی هەبێت.
لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ئەو شتانە بە کۆنینە دادەنرێت کە پێش ساڵی ١٨٣٠ دا دروست کرابن. لە کەنەداشدا پێش ساڵی ١٨٤٧. بەڵام لە بەڕیتانیادا مەرجە پێش فرۆشتنی سەد ساڵی تەمەن کردبێت. لە زۆربەی وڵاتانی تردا دەبێت هەر شتێک بە کۆنینە دابنرێت تەمەنی شەش ساڵ کەمتر نەبێت، خەڵکی دەتوانن وەسفی هەرچی شتێک بکەن بە کۆنینە بێ ئەوەی سنورێکی دیاری کراو هەبێت بۆ جۆری شتەکە.
کۆنینەی وا هەیە لە سەدەی هەژدەهەمدا دروست کراوە و ئێستا بە نرخێکی زۆر گران دەفرۆشرێت. ئارەزومەندانی کۆنینە بە شوێنی شتە شوشەییەکاندا دەگەڕێن بۆ ئەوەی پەیدای بکەن وەکو کەمۆڵە و مەسینەی بێ لولە و پەرداخ و گوڵدان و قاپ بە هەموو جۆرەکانیانەوە. ئەو کەرەستانەش لە زیو دروست کراون وەکو چەتاڵ و فنجانە و مەسینە و جۆرەها کۆنینەی بەنرخن. ئیشە ئاسنیە دەستکردەکانیش وەک کیلۆنی دەرگا و سێپا بە کۆنینەی زۆر بەنرخ دادەنرێن.


سەرچاوەکان



662 بینین