فلۆراید چۆن ددان بەهێز دەکات؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-01-01:08:00 - کۆدی بابەت: 2750
فلۆراید چۆن ددان بەهێز دەکات؟

ناوه‌ڕۆك

فلۆراید چۆن ددان بەهێز دەکات؟

مرۆڤ لە هەموو ژیانیدا دوو جار دان دەردەهێنێت. دانی شیری کە لە ٢٠ دان پێک دێت و دانی هەمیشەیی کە لە جێگەی دانە شیرییەکاندا دروست دەبێت و بریتییە لە ٣٢ دان. هەر دانێک لە تاج و ڕیشەیەک یان سێ ڕیشە دروست دەبێت بە گوێرەی جۆری دانەکە و شوێنەکەی لە ناو دەمدا.
تاج ئەو بەشەی دانە کە لە سەرووی لێوەوە دەردەکەوێت. بەڵام ناوەوەی کەلاوەکان ڕیشەکەی تێدا دەبێت. زۆربەی دان لە مادەیەکی زەردی زۆر ڕق دروست دەبێت کە پێی دەوترێت عاج (دنتاین یان دنتێن) کە بە مینایەکی سپی داپۆشراوە. بەشی سەرەوەی دان لە هەموو شوێنێکی تری لاشەی مرۆڤ ڕەقترە. مینای دان لە ڕەقیدا وەکو بەرد وایە. ئەو گەردیلانەش لێی پێک هاتووە بە ڕێگەیەکی بلوری ڕیز بوونە.
فلۆراید کە ماددەیەکی کیمیاوییە مینای دان بەهێز دەکات. ئەگەر ددانەکانمان بە فڵچەی دان و فلۆراید بشۆین، گەردیلەی فلۆرایدەکە بە شێوەیەکی بلوری (کریستاڵی) ڕیز دەبێت و دەچێتە شوێنی گەردیلەکانی تر. لەبەر ئەوەی گەردیلەکانی فلۆراید لە گەردیلەکانی تر پتەو ترن، ئەوەش وا دەکات مینا لە بەرامبەر شکاندا ڕەقتر بێت. هەرچەندە دان ڕەقتر بێت ئەگەری کلۆبوونی کەمتر دەبێتەوە. لە زۆر شاری دونیادا ئەمڕۆ فلۆراید دەکرێتە ناو ئەو ئاوەوە کە منداڵ دەیخوات بۆ ئەوەی لە گەورە بوونیدا دانیان بەهێز بێت.
فلۆراید پێکهاتەیەکە لە پێکهاتە کیمیاوییەکان، لە فلۆراید (کە توخمێکی گازییە و هێماکەی FL)ـە لەگەڵ توخمێک یان کۆمەڵەی توخمی تردا. زۆربەی فلۆرایدەکان ئەنجامی کارلێکی هایدرۆفلۆریک لەگەڵ ئۆکسیدێکی کانزایی بەرهەم دەهێنرێت.


سەرچاوەکان



629 بینین