چۆن فڕۆکە بە فڕیوی لە ئاسماندا دەمێنێتەوە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-02:57:00 - کۆدی بابەت: 2768
چۆن فڕۆکە بە فڕیوی لە ئاسماندا دەمێنێتەوە؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن فڕۆکە بە فڕیووی لە ئاسماندا دەمێنێتەوە؟

فڕۆکە ئامێرێکی فڕیوە، کێشی لە هەوا قوورسترە و دوو باڵی جێگیری پێوەیە. کاتێک فڕۆکە لە ئاسماندایە بۆ سەرەوە و خوارەوە بەردەم و دواوە دەبێت، هەموو ئەمانە لە یەک کاتدا ٤ هێزی جیاواز کاری لێدەکات:
١- کێش
٢- بەرزکردنەوە
٣- پاڵنانی بۆ پێشەوە
٤- ڕاکێشان
ڕاکێشان ئەو هێزە ڕاکێشەرەیە بۆ ژێر، بەرزکردنەوەش فڕۆکەکە پاڵ دەنێت بۆ سەرەوە، هێزی بەرز کردنەوەش لە باڵەکانیەوە کە هەواکە دەبڕێت، هێزی ڕاکێشانیش فڕۆکەکە بۆ دواوە ڕادەکێشیت. بەڵام هێزی پاڵ نان بۆ پێشەوەی دەبات.

هۆكارەكان

بەڵام فڕۆکەکە لەبەر دوو هۆی گرنگ دەتوانێت بە جێگیری بفڕێت:
١_ هێزی پاڵنان لە بزوێنەرەکانیدا - بە هێزی راکێشان.
٢_ هێزی بەرزکردنەوەی باڵەکانی - بە هێزی ڕاکێشانی بۆ خوارەوە.
فڕۆکە لە سێ بەشی سەرەکی پێک دێت ئەوانیش باڵەکانی، لاشەی، کۆمەڵە کلیکی. لاشەی فڕۆکە ژووری فڕۆکەوانی تێدایە لەگەڵ هۆڵی سەرنیشینان (ڕێبواران) نەفەرەکان کە پێی دەوترێت (زعنفە). فڕۆکەوان لە ژووری سەرکردایەتیەوە تەمەکوم بە هەموو ئەو بەشانەی ترەوە دەکات. باڵەکانی فڕۆکە بە پاڵە پەستۆی هەوا بەرز دەبێتەوە.  باڵۆکەکانیش پەروانەن لەسەر باڵەکانی فڕۆکەکە دەپارێزن لە دۆخی چەماوەیدا لەکاتی لاداندا. پەروانەکانی تریش هێزی بەرزبوونەوەی زیاتر دەدەن بە فڕۆکەکە کاتێک خێراییەکەی کەمە. لەکاتی فڕین و دابەزیندا. کۆمەڵەی کلکی فڕۆکەکەش فڕۆکەکە بە جێگیری دەهێڵێتەوە. فڕۆکەوان دەتوانێت دەفەکە بۆ لای ڕاست یان چەپ وەرگەڕێنێت، کاتێک دەفەکە بۆ لای ڕاست دەجوڵێنێت پێشەوەی فڕۆکەکە بۆ لای ڕاست وەردەگەڕێت. زعنفەکەش پارسەنگی فڕۆکەکە دەپارێزێت بۆ فڕین بەرەو پێشەوە. موازنی فڕۆکە نایەڵێت بەرز و نزم بکات لە هەوادا.
کۆمەڵەی کلکیش کە پێی دەوترێت ((دفە) بەرزبوونەوە و پەیوەستە بە موازنەوە یارمەتی بەرزبوونەوە و دابەزینی دەدات.


سەرچاوەکان



1236 بینین