دەنگدانەوە یاخود ئیکۆ چۆن دروست دەبێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-03:18:00 - کۆدی بابەت: 2772
دەنگدانەوە یاخود ئیکۆ چۆن دروست دەبێت؟

ناوه‌ڕۆك

دەنگدانەوە-Echo

ئەمڕۆ هەر پرسیارێک لەسەر سروشت بەبیرماندا بێت، چاوەڕێ دەکەین بە ئاسانی وەڵامەکەیمان دەست کەوێت. بەڵام لە کۆندا خەڵکی بۆ تەفسیری شتەکان ئەفسانەیان دروست دەکرد. ئەو تەفسیرەی یۆنانییە کۆنەکان بۆ تەفسیری دەنگ دروستیان کردبوو زۆر ورووژێنەرە، ئایا دەتەوێت بیزانیت؟
دەڵێن لە زۆر کۆندا ئافرەتێکی زۆر جوان هەبوو بە ناوی (ئیکۆ) (دەنگدانەوە). تەنها عەیبی ئەم کچە جوانە ئەوە بووە قسەی زۆر دەکرد- تا دەگاتە ئەوەی (هیرا)ی خواوەندی سزای دەدات بەوەی قسەی لەگەڵدا نەکەن و قسە نەکات تەنها ئەو وشانە بڵێتەوە کە دەیبیستێت.
ڕۆژێک لە ڕۆژان (ئیکۆ) کوڕێکی جوان دەبینێت بە ناوی (نارسیسۆس) و دەکەوێتە داوی خۆشەویستییەوە. بەڵام نارسیسۆس ئەوی خۆش ناوێت. بەم جۆرە ئیکۆ تووشی غەمباری و دڵتەنگی دێت و هێندە خەم دەخوات تا تەواو لە ناو دەچێت و لە دەنگەکەی زیاتر هیچی تر نامێنێتەوە، ئەو دەنگدانەوەش کە دەیبیستین وتنەوەی قسەکانی ئەوە.
بەڵام ئەو ئەفسانەیە تەفسیری دەنگدانەوە ناکات. گەر دەتەوێت بزانیت هۆی دەنگدانەوە چییە، دەبێت شتێک لەسەر دەنگ بزانیت.

خێرایی دەنگ لە هەوادا دەگاتە ٣٣٥ مەتر لە چرکەیەکدا. ئەو شەپۆلە دەنگیەش بە هەموو لایەکدا بڵاو دەبێتەوە. وەکو بڵاوبوونەوەی تیشک لە گڵۆپێکەوە.
کاتێک شەپۆلە دەنگیەکان دەدەن لە بەربەستێک یان ڕێگرێک. دەنگەکان دەگەڕێنەوە دواوە. یان پێچەوانە دەبنەوە. وەکو چۆن تیشک پێچەوانە دەبێتەوە.
کاتێک شەپۆلە دەنگییەکان بەو شێوەیە پێچەوانە دەبنەوە. ئێمە وەکو دەنگدانەوە دەیبیستین، کەواتە دەنگدانەوە دەنگێکە پێچەوانە دروستی دەکات.
هەموو ڕێگر و بەربەستێک ناتوانێت دەنگدانەوە دروست بکات. هەندێک مەواد لەجیاتی ئەوەی دەنگەکە بگەڕێنێتەوە دەیمژێت. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت هەر دەنگێکە نەگەڕێتە دواوە دروست نابێت.
هەندێک ڕووی لووس هەن وەکو دیوار و شاخ و ماڵی چۆڵ دەنگ دەدەنەوە. هەروەها دەنگ پێچەوانە دەکاتەوە. کاتێک گوێ بیستی هەورە تریشقەیەک دەبین چەند جارێکیش بە دوای یەکدا دەنگ دەداتەوە. ئەوە هەور دروستی دەکات.


سەرچاوەکان



804 بینین