بۆچی ئەمریکا بەناوی کریستۆڤەر کۆڵۆمبسەوە ناو نەنرا؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-03:23:00 - کۆدی بابەت: 2773
بۆچی ئەمریکا بەناوی کریستۆڤەر کۆڵۆمبسەوە ناو نەنرا؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی ئەمریکا بە ناوی کریستۆڤەر کۆڵۆمبۆسەوە ناو نەنرا؟

دەبێت لە دوو لاوە سەیری ئەم بابەتە بکەین. یەکەمیان ناونەنانی ئەمریکا بە ناوی کۆڵۆمبۆسەوە، دووەمیان ناو نانی بە ناوی کەسێکی دیکەوە.
کۆڵۆمبۆس مەبەستی لە گەشتەکەی ئەوە بوو ڕێگەیەک بدۆزێتەوە کە بەرەو ڕۆژئاوای ئاسیا بچێت. بەڵام لە ڕاستیدا کۆڵۆمپس سان سلڤادۆر و کوبای دۆزییەوە، ئەمەش مانای ئەوە نییە لە نرخی دۆزینەوەکەی و ئازایەتییە مەزنەکەی کۆڵۆمبۆس کەم کەینەوە. بەڵام چوونی کۆڵۆمبس بە ئاڕاستەیەکی تردا هەندێک کێشەی دروست کرد.
چونکە سامانە سروشتییەکانی هیندی نەدۆزییەوە، بۆیە هەندێک گومان لەسەر گەشتەکەی دروست بوو. فەرمانڕەوایانی ئیسپانیا و پورتوگال پرسیاری ئەو سەرزەمینەیان دەکرد کە کۆڵۆمبۆس دۆزیبوویەوە. هەروەها ئەو پرسیارەشیان دەکرد ئەو سەرزەمینە چەندی هی ئیسپانیا و چەندی هی پورتوگالە.

دوای ئەوە فەرمان ڕەوایانی ئیسپانیا و پورتوگال، دەریاوانێکی ئیتاڵیان بە ناوی (ئەمێریکی فیسبۆ فسبۆتشی) ١٥٤-١٥١٢ ڕەوانە کرد بۆ دۆزینەوە و بۆ ئەوەی ڕاستییەکان بدۆزێتەوە و گەیشتە لێوارەکانی دونیای نوێ. ئەمریکۆ لە ڕاپۆرتەکەیدا باسی دوو گەشتی دەریایی خۆی دەکات لە لێوارەکانی ئەوەی ئەمڕۆ بە  ئەمریکای باشور دەناسرێک کردوویەتی. کە وەسفی زەوییەکەی دەکات دەڵێت: (ئەوەی تێبینیمان کرد ئەو سەرزەمینە کیشوەرێکە بۆ خۆی).
بە واتایەکی تر ئەمیریکۆ وتی: (ئەو سەرزەمینە بەشێک نییە لە ئاسیا و بۆ خۆی کیشوەرێکی تازەیە).
لە ساڵی ١٥٠٧ جوگرافی ناسێک بە ناوی (مارتن واڵد سیمۆرلەر) نەخشەیەکی بڵاو کردەوە، کە کیشوەری تازەی تیادا پیشان دەدات و لەگەڵ بڵاوکراوەیەکدا کە پێشنیاری ئەوەی کردبوو، ئەو کیشوەرە تازەیە بە ناوی دۆزەرەوەکەیەوە (ئەمیریکۆس)ـەوە ناو بنرێت (ئەمریکا).
خەڵکیش هەر زوو ئەم بۆچوونەیان قبوڵ کرد و بەکاریان هێنا بۆ ئەمریکای باکوور. چونکە (سیمۆرلەر) هەستی دەکرد (ئەمێریکۆ) بوونی ئەم کیشوەرە تازەیەی سەلماند.


سەرچاوەکان



1051 بینین