بۆچی شیر بە منداڵ دەدەین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-12:39:00 - کۆدی بابەت: 2791
بۆچی شیر بە منداڵ دەدەین؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی شیر بە منداڵ دەدەین؟

شیر ماددەیەکی خۆراکی زۆر بەسوودە کە مەمکدارەکان دەیدەنە بێچووەکانیان. چونکە زۆربەی مەوادە خۆراکییەکانی پێویستی گەشە سەندنی تێدایە. بەەوە سەرچاوەی سەرەکی خۆراکە بۆ منداڵانی تازە لەدایک بوو. شیری هەموو مەمکدارەکان، لەوانە ژنیش زۆر پێویستە بۆ منداڵانی نەوزاد، لەبەر ئەوەی بە ئاسانی هەرس دەبێت و خۆراکێکی نموونەییشە بۆ کۆرپە.
شیر لە (غودە) لوویەکی تایبەتیەوە بەرهەم دێت کە پێی دەوترێت (لوی مەمکی). زۆر لە مێینە مەمکدارەکانی گۆی مەمکیان هەیە کە بێچووەکانیان دەتوانن شیری لێوە بمژن. ئەو گۆ مەمکانەش بە زنجیرەیەکی بۆری ناسک پەیوەستن بە لووە مەمکییەکانەوە. لەگەڵ ئەوەی شیری هەموو مەمکدارەکان لە توخمی چونیەک پێک هاتوون، بەڵام ڕێژەکانیان جیاوازە. ئاو ٨٠ بۆ ٩٠٪ی شیر پێک دەهێنێت. پڕۆتین و کاربۆهیدرات (ماددەیەکە لە کاربۆن و هایدرۆجین و ئۆکسجین و شەکر و نیشاستەیە) پێک دێت تێدایە. لەگەڵ چەوری و ڤیتامین و مەوادە کانزاییەکانی تردا.
ئەم توخمانەش زۆر پێویستن بۆ گەشەسەندن و چاککردنی ئێسکان و ڕیشاڵەکان، هەروەها پێویستە بۆ کاری ئاسانی ڕژێنی (الحصاو) کە هۆڕمۆنی گەشەسەندن دەڕژێنێت. پڕۆتینات (کە زۆربەی جۆبنین و کازین و زولالە) هەموو ترشییە ئەمینیە پێویستەکان دەستەبەر دەکات کە پێویستە بۆ گەشەسەندن و لەش ساغی، کاربۆهیدرات (کە زۆربەی لاکتۆز و شەکری ماستە) سەرچآوەیەکی چاکە بۆ وزە و یارمەتی لەش دەدات بۆ مژینی کالسیۆم و فۆسفۆر.
ڕۆنیش، شیر لە گەدەی منداڵدا دەگۆرێت بۆ مەیوێکی نەرم، بەمەش کرداری هەرس کردن زۆر ئاسان دەبێت، بە پێچەوانەی ئەو تێچونانەی زۆر جار مەوادە چەورەکان دروستی دەکەن. هەروەها شیر ڤیتامینەکانی Aو B وC وD وE وK و ترشی نیکۆتینی دەداتە لەش. ئەم ڤیتامینانەش لەگەڵ مەوادە کانزاییەکاندا (کالسیۆم و فۆسفۆڕ) بە شێوەیەکی سەرەکی پێویستن بۆ دروست کردنی ڕیشاڵەکان لەگەڵ ماسولکەیەکی ساغدا.
ئەگەر دایک ژەمێکی دەوڵەمەند بە مەوادی خۆراکی پێویست بخوات، ئەوا بێچووەکەی هەرچی پێویستیەتی لە شیرەکەیدا دەستی دەکەوێت. ئەویش لاشەیەکی بەهێز لای منداڵدا دروست دەکات کە یارمەتی بەرەنگار بوونەوەی نەخۆشییەکانی دەدات. کاتێک منداڵ لەدایک دەبێت سێ تا چوار کاتژمێر جارێک پێویستی بە خواردن دەبێت، لە ڕۆژێکدا نزیکەی ٦٠٠ میلیگرام شیر بەکار دەبات.
کاتێک شەش حەفتە تێدەپەڕێنێت دەتوانێت یەک شەو بە بێ شیر هەڵبکات. ئەگەر مندال شیری دایکی نەخوارد دەبێت شیری مانگا یان شیری وشکی بدرێتێ. بەڵام ئەم ڕێگەیە مەترسی زۆرە، ئەگەر شووشەکە بە شێوەیەکی دروست نەشۆردرێ و پاک نەکرێتەوە دەشێت بەکتریای زۆر لەخۆ بگرێت. هەندێک لە دایکان بڕوایان وایە شیر زۆردانە منداڵ یارمەتی منداڵ دەدات بۆ خەوتن و گەشەسەندن. بەڵام ئەمە ڕاستی نییە چونکە خۆراکی خەست زۆر لە سۆدیۆمی تێدایە، بۆ ئەوەی لێی ڕزگار بێت هەردوو گورچیلەی منداڵەکە زۆر بەهێز ئیش دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی وشک بوونەوە و دیسان مەترسییەکی تریشی هەیە، هەندێک جار وا دەزانیت شیر زۆر دانە منداڵەکە، دەبێتە هۆی خێرا گەشە کردنی. بەڵام لە جیاتی دروست بوونی ئێسقانێکی بەهێز و ماسولکەیەکی زیاتر، ڕێژەیەکی زۆر لە چەوری پەسیسە دەکات، ئەمەش نیشانەی ناتەندروستییە.
لە زۆر وڵاتاندا شیری کەر و بزن و گامێش و ئاسک و گوێلک و سەگ و ئەسپ دەدەنە منداڵ. 
لە نیوە دووەمی ساڵی دووەمدا منداڵ کەمە کەمە خۆراکیشی دەدرێتێ.


سەرچاوەکان



840 بینین