گێزە‌ر سوودی تایبە‌تی بۆ خانمان هە‌یە‌

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-02-00:53:00 - کۆدی بابەت: 2821
گێزە‌ر سوودی تایبە‌تی بۆ خانمان هە‌یە‌

ناوه‌ڕۆك

گێزە‌ر سوودی تایبە‌تی بۆ خانمان ھە‌یە‌

شێرپە‌نجە‌ی مە‌مك نە‌خۆشیە‌كی كوشندە‌یە‌، كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی گیان لە‌دە‌ستدانی ٤٥٠ ھە‌زار ئافرە‌ت ساڵانە‌ لە‌ جیھاندا، لێكۆڵینە‌وە‌یە‌ك لە‌ زانكۆی «ھارڤارد»ی ئە‌مریكی دە‌ریخست كە‌ خواردنی گێزە‌ر یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ پاراستنی جە‌ستە‌ لە‌ جۆرە‌كانی شێرپە‌نجە بە‌گشتی و شێرپە‌نجە‌ی مە‌مك بە‌تایبە‌تی.
لە‌ میانە‌ی لێكۆڵینە‌وە‌كە‌دا داتای ھە‌شت لێكۆڵینە‌وە‌ی ڕابردوو لێكدراوە‌تە‌وە‌، كە‌ بە‌ھە‌مووی مێژووی تە‌ندروستی زیاتر لە‌ ٧ ھە‌زار ئافرە‌ت لە‌خۆدە‌گرێت.
بە‌پێی لێكۆڵینە‌وە‌كە‌ ئە‌و ئافرە‌تانە‌ی ڕێژە‌ی (كارۆتینۆید) لە‌ خوێنیاندا بە‌رزە‌ كە‌متر تووشی شێرپە‌نجە‌ی مە‌مك دە‌بن، گێزە‌ر یە‌كێكە‌  لە‌و سە‌وزانە‌ی ڕێژە‌یە‌كی بە‌رز كارۆتید-ی تێدایە‌.
د.ستێفانی بێرنیك، لە‌ نە‌خۆشخانە‌ی (لینۆكس ھیڵ)ی نیو یۆرك لە‌ (جۆرناڵی پە‌یمانگای شێرپە‌نجە‌دا) ڕایگە‌یاند: «ھە‌بوونی پلانێكی تە‌ندروستی خۆراك ھۆكارێكی زۆر گرنگە‌ بۆ خۆپاراستن لە‌ جۆرە‌كانی شێرپە‌نجە‌، بە‌ گشتی تا ڕێژە‌ی خۆراكە‌ ڕووە‌كیە‌كان لە‌ ژە‌مە‌كاندا بە‌رزتر بێت باشترە‌».


سەرچاوەکان



952 بینین