نیشانەکانی سەر زمان لەکاتی نەخۆشی

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-02-01:17:00 - کۆدی بابەت: 2823
نیشانەکانی سەر زمان لەکاتی نەخۆشی

ناوه‌ڕۆك

ھە‌ندێك نیشانە‌ی سە‌ر زمان ھە‌یە‌ بۆ نە‌خۆشی

زمان یە‌كێكە‌ لە‌و بە‌شانە‌ی كە‌ پزیشكان بۆ زانینی ھە‌ندێك جۆری نە‌خۆشی پشتی پێدە‌بە‌ستن، چونكە‌ زۆر كات كە‌ لە‌شت تووشی نە‌خۆشیە‌ك دە‌بێت، نیشانە‌یە‌ك لە‌سە‌ر زمان دروست دە‌بێت ئایا لە‌ ڕە‌نگیدا بێت یان بە‌ھە‌ر شێوازێكی دیكە‌ بێت و پێویستە‌ ئە‌و كە‌سە‌ سە‌ردانی پزیشك بكات.

ئە‌و نیشانانە‌ی لە‌سە‌ر زمان دروست دە‌بێت و ھێمایە‌ بۆ نە‌خۆشی كامانە‌ن؟

١- زبر بوونی زمان ھۆكارێكە‌ بۆ بوونی ھە‌وكردن لە‌ زماندا زیاتر بە‌ھۆی كە‌می ڤیتامین بی ١٢ یان كە‌می ئاسن لە‌ خوێندا دروست دە‌بێت.
٢- سپیبوونی زمان و وشكبوونی ھۆكارێكە‌ بۆ بوونی ھە‌وكردنی ناودە‌م و دروستبوونی بڵق و ھە‌ڵئاوساوی، لە‌م كاتە‌دا پێویستە‌ خۆت لە‌ خواردنی چە‌وری بە‌دوور بگریت.
٣- قاش قاش بوونی زمان و قڵیشانی، بە‌ھۆی لاوازبوونی بە‌رگری لە‌شە‌وە‌ دروست دە‌بێت و پێویستە‌ بە‌ ئاگابیت.
٤- دروست بوونی زیپكە‌ و ھە‌ڵئاوساوی سوری گە‌ورە‌ و تێكچوونی ڕە‌نگە‌ زمانت و ئاوساوی ھە‌موو بە‌شە‌كان، مە‌ترسیدارە‌ و نیشانە‌یە‌ بۆ نە‌خۆشی و پێویستە‌ سە‌ردانی پزیشك بكرێت.
٥- تێكچوونی ڕە‌نگی زمان بۆ ڕە‌نگی خۆڵە‌مێشی نیشانە‌یە‌ بۆ كە‌م ئاسنی و كە‌مخوێنی لە‌ش.
٦- زە‌رد بوونی بە‌شی سە‌رە‌وە‌ی زمان و قاوە‌یی بوونی بە‌شی ژێرە‌وە‌ نیشانە‌یە‌ بۆ نە‌خۆشی جگە‌ر.
٧- دروستبوونی بڵقی ورد ورد لە‌سە‌ر ھە‌موو بە‌شە‌كانی زمان و سپی بوونی ڕە‌نگە‌كە‌ی، ھۆكارێكە‌ بۆ ھەوكردنی گە‌دە‌ و پێویستە‌ چارە‌سە‌ر بكرێت.


سەرچاوەکان



2004 بینین