زێڕی خەڵەتێنەر چییە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-02-10:18:00 - کۆدی بابەت: 2826
زێڕی خەڵەتێنەر چییە؟

ناوه‌ڕۆك

زێڕی خەڵەتێنەر چییە؟

زێڕی خەڵەتێنەر کانزایەکە لە سروشدا هەیە و لە زێر دەچێت ناویشی (کبریتورئاسنە) یان مسە، هەروەها بیریتی ئاسن یان بورگسی پێ دەوترێت. بەبۆنەی ڕەنگە زەردەکەی و درەوشانەوەکەیەوە زۆر کەس وادەزانێت زێڕە، لەبەر ئەوە ناوی زێڕی خەڵەتێنەریان لێ ناوە. دەتوانین بە ڕەقیەکەی و زۆر شکانەوەیەوە بورگس لە زێڕ جیا بکەینەوە.
بیرتی ئاسن ناوەکەی لە (بیر)ی ئیغریقیەوە وەریگرتووە کە مانای (ڕۆژ)  دەدات لەبەر ئەوەی کە بە ئاسنێک لێی دەدەین بڵەچەیەک دەردەکات. پارچە بچووکی بیرێت لە گۆڕستانگەلێکدا دۆزرایەوە کە مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ پێش نووسینەوەی مێژوو. وای بۆ دەچن وەکو هۆکارێکی سەرەتایی بۆ ئاگر کردنەوە بەکارهێنرابێت. بیرتی پاک ٤٦.٦٧٪ ئاسن و ٥٣،٣٣٪ گۆگردە. ئەم کانزایە بە شێوەیەکی بەربڵاو هەیە و لە بارودۆخی کانزایی جۆر بە جۆردایە. بە ڕێژەیەکی زۆر دەبینرێت لەگەڵ بەردە (متحولە)کاندا. کانی بیریتی گەورە لە ئیسپانیا و وڵاتە یەکگرتووەکان و ئیتاڵیا و نەرویج و یابان و کندا و پورتوگال و چیکوسلۆڤاکیای پێشوودا هەیە. بیریت سەچاوەیەکی گرنگە بۆ ترشی گۆگردیک، لە بازرگانیشدا وەکو سەرچاوەیەک بۆ گۆگرد و دوەم ئۆکسیدی گۆگرد بەکاردێت. ڕێژەیەکی سەدی زۆر بەرز لە گۆگردی تێدایە، بەپێی سەرچاوەیەکی دەرەکی یارمەتی سوتاوی دەدات. بیریت وەکو ئاسنی خاو بەکار ناهێنرێت بەهۆی بوونی سەرچاوەی باشتر لە ئاسن تیایدا.


سەرچاوەکان



582 بینین