لەشی مرۆڤ لەچی پێکدێت؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-02-10:38:00 - کۆدی بابەت: 2828
لەشی مرۆڤ لەچی پێکدێت؟

ناوه‌ڕۆك

لەشی مرۆڤ لەچی پێکدێت؟

هەموو گیاندارە زیندوەکانی سەر زەوی ڕووەک بن یان گیاندار لە خانە پێکدێن. وەک چۆن بیناکان لە خشت و بەرد پێکدێت. خانەکان پارچەیەکن کە هەڵدەستن بە ئەنجامدانی فرمانەکان لەهەر گیاندارێکی زیندوو. ئێسکەکانمان و ددانەکانمان و مووەکانمان و خوێنەکانمان و دەمارەکانمان و پێستەکانمان و هتد هەر هەمووی لە خانە پێکهاتووە. لاشەی مرۆڤ لە ملیۆنەها خانە پێک هاتووە ئەو خانانەش هێندە قەبارەیان بچوکە کە بەهۆی وردبینەوە نەبێت نابینرێت. ئەندامە جیاوازەکانی لەشمان لە جۆرەها خانەی جیاواز پێک دێت. کە هەر جۆرێکی فرمانێکی تایبەت جێبەجێ دەکات. هەندێک لە خانەکان ئەوەندە وردن تەنانەت بەهۆی وردبینە ئەلکترۆنیەکانەوە کە ٢٠٠ هەزار جار شتەکە گەورە دەکاتەوە ناتوانرێت بینرێت.
مرۆڤ ئەکاتە دەنێت خانە مرۆڤیەکان چەندە بچوکن ئەگەر بزانێت لاشەی مێروویەکی ئاسایی ٢٠٠ هەزار جار گەورە بکرێتەوە درێژیەکەی دەبێتە کیلۆمەترێک هەروەها خانە جیاوازەکان شێوازی جیاوازیان هەیە، هەیانە هێلکەییە هەیانە خڕە، هەیانە پانە هەیانە لاکێشەییە و هەیانە لولەییە و هتد. بە دەوری هەر یەکەیاندا پەردەیەکی تەنک هەیە پێی دەوترێت پلازما کە نیوچە (نقاز)یکە، لەبەر ئەوە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە ڕێکخستنی ئەو مەوادانەی کە لێیەوە دەڕۆن. پەردەی خانەش پڕە لە شلەیەکی شێوە هێلمی نیوە ڕوون کە پێی دەوترێت پڕۆتۆ پلازما.
پڕۆتۆ پلازما ( کە مادەی زیندووی بنەڕەتییە لە خانە ڕووەکی و ئاژەڵەکاندا) مادەیەکی کیمیایی زۆر ئاڵۆزە چەندین فرمان ئەنجام دەدات لە لەشدا. هەڵدەستێت بە هەموو کردارە پێویستییەکانی ژیان. خۆراک و ئۆکسجین دەمژێت. هەندێک لە مادە خۆراکیەکان دەگۆڕێت بۆ مادەی زیندوو ئەوەی لاشەمان پێویستی پێ نەبێت لەناوی دەبات. ئەندامە لەناوچووەکان چاک دەکاتەوە و زیاد دەکات. خانەکان یەک دەگرن بۆ ئەوەی ڕیشاڵەکان پێک بێنێت، کە جۆرەها ئەندامی جیاوازی لەشی لێ پێک دێت. بەوجۆرە دەتوانین بڵێین خانەکان یەکەی دروست بونن لە هەموو گیاندارە زیندووەکاندا.


سەرچاوەکان



2060 بینین