چۆن کەسێکی چالاک بم؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-03-02-13:20:00 - کۆدی بابەت: 2835
چۆن کەسێکی چالاک بم؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن كەسێكی چالاك بم؟

گرنگیدان بە تەندروستی لەش

ئەنجامدانی پشكنینی تەندروستی

دەكرێت هیلاكبوون یەكێك بێت لە نیاشانەكانی چەند نەخۆشییەك وەك نەخۆشی شەكرە، كەم خوێنی، نەخۆشییەكانی دڵ و غوددە، بۆیە باشتر وایە لەكاتی هیلاكبوونێكی ناسروشتی سەردانی دكتۆر بكەیت بۆ پشكنین و گرتنەبەری ڕێكاری پێویست.

خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو

وشكبوونەوی لەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی وزەی لەش و لەگەڵیدا لاوازبوونی جەستە، هەروەها دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی تەركیز، بۆیە پێشنیاردەكرێت لە ڕۆژدا بڕی پێویستی ئاو بخورێتەوە.

پەیڕەوكردنی سیستمی خۆراكی تەندروست

پێشنیاردەكرێت كە سیستمێكی خۆراكی تەندروستمان هەبێت كە دەوڵەمەندبێت بە ماددەی ئاسن و ڤیتامینەكان كە پێویستن بۆ گەشەی لەشمان و پێدانی وزە، هەروەها ڕێنمایی دەكرێت كە تەواوكەرە خۆراكییەكان بەكاربهێنین كاتێك خۆراكی پێویست ناخۆین، ئەو خواردنانەی كە وزە دەبەخشن بە لەشمان بریتین لە:

  • میوە و سەوزەی فرێش
  • كۆشتی سوور و ماسی
  • دانەوێڵەكان
  • چەرەسات وەك، بادام، گوێز، بوندق و كاجوو.
  •  خەوتنی پێویست

كەمخەوی بە هۆكارێكی سەرەكی هیلاكبوون لە ڕۆژدا دادەنرێت، بۆیە پێویستە شەوانە زوو بخەوین بۆ ئەوەی بە بڕی پێویست پشووبدەین، هەروەها بە باش دەزانرێت بۆ ماوەی دە خولەكێك پاش نیوەڕوان بخەوین بۆ وەرگرتنەوەی وزە و چالاكبوونی لەشمان.

وەرزشكردن

ورەزشكردن بەشێوەیەكی ڕێكوپێك دەبێتە هۆی چالاككردنی لەش و زیادكردنی باوەڕبەخۆبوون، هەروەها یەكێك لە وەرزشە گرنگەكان وەرزشی (یۆگا)ـیە كە یارمەتی چالاككردنی لەش دەدات و وزەمان پێدەبەخشێت، لە چەند لێكۆڵینەوەیەكی بەریتانیادا دەركەوتووە كە لەسەر كۆمەڵێك پیاو و ئافرەتێك ئەنجامدراوە كە كردنی یۆگا دەبێتە هۆی زیادكردنی چالاكی لەش و باوەڕبەخۆبوون و بەهێزكردنی مێشك.
چەند ڕێگەیەكی دیكە بۆ چالاكبوونی لەش

دووركەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانیشتن لە شوێنێكی هێمندا بۆ پشوودان بە مێشك.

حەمامكردن بە تێكەڵكردنی بڕی یەكسان لە (خوێ) و (بیكاربۆناتی سۆدیۆم) دواتر زیادكردنی حەوت قەترە لە زەیتی (لاڤیندەر)، دوو قەترە لە زەیتی (نەعنا)، سێ قەترە لە زەیتی (ڕۆزماری)، پاشان ئەمانە هەمووی بكەیتە ناو حەوزی خۆشۆردنەوە كە ئاوی شلەتێنی تێدابێت، پاشان بچیتە ناو ئاوەكەوە بۆ ماوەی 15 خولەك، دواتر بە ئاوی سارد خۆتبشۆیت.


سەرچاوەکان



1535 بینین