بۆچی سەرکەوتن لە دابەزین سەختترە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-02-13:40:00 - کۆدی بابەت: 2839
بۆچی سەرکەوتن لە دابەزین سەختترە؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی سەرکەوتن لە دابەزین گرانترە؟

کاتێک مرۆڤ بە پەیژەیەک یان شوێنێکی بەرزدا سەردەکەوێت هەست بە ماندوبوون دەکات، بەڵام کاتێک دادەبەزێت بە پێچەوانەوەیە.
ئەگەر بمانەوێت شتێکی قورس هەڵگرین دەبێت هێزێکی زۆر بەکار ببەین! ئەمەش هەمان شت کاتێک لە تەپۆڵکەیەک یان شاخێک سەردەکەوین، ناڕەحەتی زۆرتر دەبینین وەک دابەزین لە شآخێک یان تەپۆڵکەیەک.

ئایا دەزانیت بۆچی ئەوە ڕوودەدات؟

ئێمە دەزانین زەوی هەموو شتێکی بۆ چەقی خۆی ڕادەکێشێت، لە ئەنجامی ئەو ڕاکێشانەی زەویدا، کاتێک لەسەر ڕووی زەوی دوور دەکەوینەوە، دەبێت هەوڵێکی زۆر بدەین بۆ ئەوەی بەسەر هێزی ڕاکێشاندا زاڵ بین. چونکە کاتێک لە تەپۆڵکەیەک سەردەکەوین دەبێت قورسایی لەشمان هەڵگرین بە پێچەوانەی ڕاکێشانەوە. بە پێچەوانەشەوە لە کاتی دابەزیندا لە شوێنێکی بەرزەوە هێزی ڕاکێشان یارمەتی جووڵەمان دەدات. بۆیە لە کاتی سەرکەوتنماندا. بۆ شوێنێکی بەرز پێویستمان بە وزەی زیاتر هەیە وەک لە شوێنێکی هاماری و ڕاساندا. کاتێک لە تەپۆڵکەیەک سەردەکەوین، دەبێت ماسولکەکانمان زیاتر ئیش بکەن و دڵیش خوێنی زیاتر بنێرێت بۆ خانەکان. لە ئەنجامی ئەمەشدا سیییەکان ئیشی زیاتر دەکەن بۆ دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە دڵ و قەرەبوو کردنەوەی بە ئۆکسجین، لەبەر ئەوەیە هەرچەند لە شوێنێکی بەرزتر سەربکەوین هەناسە دانمان خێراتر دەبێت.
بە بەراورد لەگەڵ ئەو وزەیەی لە شوێنێکی تەختایی دار و لە کاتی ڕێکردندا خەرجی دەکەن، ڕێژەی ئەو وزە زیادەیەی بۆ سەرکەوتن پێویستە لەسەر ئەو بەرزییە دەوەستێت کە پێیدا سەردەکەوین.


سەرچاوەکان



808 بینین