بۆچی حکومەتەکان باج لە خەڵکی دەستێنن؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-02-13:42:00 - کۆدی بابەت: 2840
بۆچی حکومەتەکان باج لە خەڵکی دەستێنن؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی حکومەتەکان باج لە خەڵکی دەسێنن؟

حکومەتەکان لە هەموو وڵاتە پێشکەوتووەکاندا ساڵانە بڕێکی زۆر دارایی لە خەڵکی وڵاتەکەیان کۆ دەکەنەوە لە ژێر ناوی جۆرەها باجدا. بە بێ باج وەرگرتن حکومەتەکان ناتوانن ئیش و ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن.

باج دوو جۆرە

  • ڕاستەوخۆ 
  • ناڕاستەوخۆ

باجە ڕاستەوخۆکان وەکو باجی دەرامەت و سامان و خانوبەرە و هتد.
باجە ناڕآستەوخۆکانیش بە شێوەیەکی گشتی فرۆشتنەکان و رەسمە گومگرییەکان و بەرهەم هێنان و پول و ڕێگاوبان و ...هتد دەگرێتەوە.

ئایا دەزانن بۆچی دەبێت باج بدەن و ئەو هەموو پارەیە کۆ دەکرێتەوە بۆ کوێ دەچێت؟

ئەو سامانەی حکومەتەکان بەهۆی باجەوە کۆی دەکەنەوە لە پڕۆژە و خزمەت گوزاریەکاندا خەرجی دەکەنەوە. وەکو دروست کردنی نەخۆشخانە و خوێندنگا و کۆلێژ و زانکۆ و لەگەڵ دابین کردنی هۆیەکانی گواستنەوە و گەیاندن و فەراهەم کردنی خزمەت کردنی پۆلیس و ئاگر کوژێنەوە.
بە تێپەڕ بوونی ساڵ ڕێژەی باجدانیش بەرز دەبێتەوە، لەبەر زیادکردنی دانیشتوان پێویستی بە خزمەت گوزاری زیاتر هەیە. هەروەها دابەزینی نرخی دراو بەهۆی هەلایسانەوە. خاڵێکی ترە بۆ زیاد کردنی ڕێژەی باجدان. بۆیە پسپۆڕانی باج پێشنیاری ئەوە دەکەن حکومەتەکان جۆرەها باجی تر بخەنە سەر هاوڵاتیان.


سەرچاوەکان



1682 بینین