کارتۆن نێتۆرک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-02-00:01:00 - کۆدی بابەت: 2857
کارتۆن نێتۆرک

ناوه‌ڕۆك

كارتۆن نێتۆرك چییە؟

کەناڵی (Cartoon Network) کەناڵێکی ئاسمانی ئەمریکی فرەنەتەوەیی (Basic Cable)ە و لەلایەن (Warner Bros Entertainment)ەوە خاوەندارێتی دەکرێت، کە بەشێکە لە تۆڕی میدیایی (Warner)ی سەر بە کۆمپانیای (AT&T). کەناڵەکە لە ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ بەگەڕخرا، بەشێوەیەکی سەرەکی پەخشی زنجیرە ئەنیمەیشنییەکان و پڕۆگرامەکان دەکات و بەزۆریش پڕۆگرامی منداڵان، کە لە کۆمیدیای (Action)ەوە دەست پێدەکات تاوەکو کۆمیدیای (Animation). بەزۆری پەخشەکانی ئەم جۆرە ئەنیمەیشنانە لە کاتژمێر ٦:٠٠ی سبەی تاوەکو ٨:٠٠ی ئێوارە بەردەوام دەبێت، و منداڵانی تەمەن ٧ تاوەکو ١٥ ساڵ دەکاتە ئامانج. وە هەروەها بەرنامەی شەوانە و بەشێک لە ڕۆژەکەیان بە ناوی (Adult Swim) گەنجە پێگەشتووەکانی کردووەتە ئامانج و وەک قەوارەیەکی جیاکراوە بۆ مەبەستی پێگەیاندن و کەناڵێکی جیاکراوە لەلایەن (Nielsen)ەوە بۆ مەبەستی پۆلێن کردن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
تراکی زمانی ئیسپانی لەڕێگەی پڕۆگرامی دەنگی دووەمی (SAP)ەوە بەردەستە بۆ ئەو پڕۆگرامانەی دەتوانرێت زمانەکەیان بگۆڕدرێت، بەشێک لە بەڕێوبەرانی کەناڵەکانی دیکە زمانی ئیسپانی وەک کەناڵێکی جیاکراوە پێشکەش دەکەن بە لابردنی تراکی زمانی ئینگلیزی لەسەر پڕۆگرامە تەلەفزیۆنییەکانیان.
تاوەکو ئەیلولی ٢٠١٨ کەناڵی ئاسمانی (Cartoon Network) بەنزیکەیی لەسەر ٨٩.٢١٢ ملیۆن ئامێری سەتەلایتی پارەدار (واتا ئەو ئامێرانەی بە پارەی مانگانە کار دەکەن) بەردەست بووە.
پڕۆگرامە خاوەن هەوادارە زۆر و جێگیرەکانی (Cartoon Network) وەک (Dexter’s laboratory) ڕێگایان بۆ (Cartoon Network) خۆش کردووە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی خوازیاری درووست کردنی Merchandiseیان هەیە (واتا ئەو جل و بەرگ و کەل و پەلانەی وێنەی کەسایەتییە کارتۆنی و بەناوبانگەکانیان لەسەر نەخشێندراوە)، بۆ نموونە ڕێککەوتن لەگەڵ سەرکردایەتی (Kraft foods) بۆ بڵاوکردنەوەی ڕیکلامی بازرگانی لەناو فرۆشگاکانیان بۆ بەرهەمەکانی (Cartoon Network). هەروەها کەناڵەکە کاری لەسەر بڵاوکردنەوەی گوێزراوە کردووە لەگەڵ هەریەکە لە (Kraft & Tower Records). وە لەبواری بەرەوپێش بردنی بەرهەم و مارکێتینگ کەناڵەکە سوودی لە پەیوەندییەکی لەگەڵ تۆڕی میدیایی (Warner) وەرگرتووە بۆ ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕانەی بەسوود لەگەڵ بەشێکی زۆر لە کۆمپانیا لاوەکییەکانی سەر بەهەمان کۆمپانیا.
کۆمپانیای (Time Warner Cable) کە پێشتر بەشێک بوو لە زنجیرە کۆمپانیاکانی (Warner) و لە ساڵی ٢٠٠٩ لێیان جیابووەوە، (Cartoon Network) وەک بەشێک لە پاکێجەکانی خۆی دەناسێنێت.
سیستەمی پەخشکردنی (Turner) یەکێک لەو (Network)انەی کۆمپانیای (Warner) بۆ ماوەیەکی درێژ خاوەندارێتی کرد، یارمەتی بڵاوکردنەوەی-گوێزراوەی پڕۆگرامەکانی (Cartoon Network)ی دا لە ئەو کاتانەی دیاری کرابوون بۆ گواستنەوەی پڕۆگرامەکان لە نێوان دوو (Network)دا. بۆ نموونە (Foster’s Home For Imaginary Friends) یەکێک لە پڕۆگرامە بنچینەییەکانی (Cartoon Network) لە کەناڵی (WB) منداڵان دەبیندرا، وە (Xiaolin Showdown) و (Mucha Lucha) کە دوو پڕۆگرامی بنچینەیی (WB) منداڵان بوون لە (Cartoon Network) دەبیندران. وە لە هەردوو بارەکەدا هەوڵ بۆ زیادکردنی هەواداری دابەشبوو بوو لەنێوان هەردوو کەناڵەکە.
‏(Time Inc.) کە پێشتر بەشێکی لاوەکی بوو لە کۆمپانیاکانی (Warner) و چاودێری گۆڤارەکانی ئەو کۆمپانیایەی دەکرد، ڕووپۆشی سەرنجڕاکێشی بۆ هەریەکە لە (Cartoon Network) و (Advertising Space) دەستەبەر دەکرد لەناو بڵاوکراوەکانی. بڵاوکراوە پرینت کراوەکانی پڕۆگرامەکانی (Cartoon Network) لە گۆڤارەکانی وەک (Entertainment Weekly) و (Sport Illustrated) نیشاندەدرا تا ئە وکاتەی (Time Inc.) لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ لە (Warner) جیابووەوە.
‏(AOL) کۆمپانیای پێشوتر و ئێستای بەڕێوبەری سێرڤسەکانی (Warner) لە ئینتەرنێت، یارمەتی بڵاوکردنەوەی پڕۆگرامەکانی (Cartoon Network)ی دا بەشێوەی ئۆنڵاین بە ئۆفەرکردنی Exclusive Content بۆ بەشێک لە پڕۆگرامەکانی (Cartoon Network) (واتا زیادکردنی شتانێک کە تەنها بە پارە دەتوانرێ ببینرێن و دەبێت بکڕدرێن) و درووست کردنی یانسیب و ڕیکلام کردن.
‏(Warner Home Video) کۆمپانیای لاوەکی سەر بە (Warner)ی تایبەت بە (Home Video)، ئامێری (VHS) و (DVD) و (Blu-ray) بڵاو دەکردەوە کە پڕۆگرامەکانی (Cartoon Network)یان لەگەڵدا بوو. ئامێرە (VHS)ییە خێزانییەکانیش بە کارتۆنی زیادکراوەوە پێشکەش دەکران. (Rhino Entertainment)یش کە کۆمپانیای تۆمارکردنی گۆرانی بوو و پێشووتر سەر بە (Warner) بوو و لە ساڵی ٢٠٠٤ لێی جیابووەوە، کاسێتانێکی بڵاو دەکردەوە کە موزیکەکانی (Cartoon Network)یان لەناوبوو. ئەم بەرهەمانە لە فرۆشگای ستۆدیۆکانی (Warner Bros)یش بەردەست بوون.
‏ (DC Comics) کۆمپانیای لاوەکی سەر بە (Warner)ی تایبەت بە کتێبە کارتۆنییەکان، زنجیرەیەک کتێبی بڵاوکردەوە کە (Powerpuff Girls)ی تێدابوو و دەکرا چەند کارەکتەرێکی دیکەی سەر بە (Cartoon Network)یشی تێدابێت.
‏(Warner Bros) ستۆدیۆی لاوەکی سەر بە (Warner)، لە ساڵی ٢٠٠٢ فلمی (Powerpuff Girls)ی بڵاوکردەوە، (Kevin Sandler) پێشبینی کرد کە لەوانەیە ئەم فلمە ڕێگا بۆ خۆی درووست بکات بەرەو (HBO) یاخود (Cinemax)، ئەو دوو کەناڵە ئاسمانیەی پەخشی فلم و زنجیرە تایبەتەکانیان دەکرد. 


سەرچاوەکان



1115 بینین