Universal Pictures - یونیڤێرساڵ پیکچەرز

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-03-00:17:00 - کۆدی بابەت: 2861
Universal Pictures - یونیڤێرساڵ پیکچەرز

ناوه‌ڕۆك

كۆمپانیای Universal Pictures

کۆمپانیای Universal Pictures، هەروەها بە ستۆدێۆکانی ئونڤێرساڵیش ئەناسرێ "Universal Studios" وUniversal Fil Manufacturing، کۆمپانیایەکی ئەمەریکیە بۆ بەرهەمهێنانی فیلم،لەلایەن کۆماکستەوە بەڕێوە ئەبرێت و لقێکیشە لە ئێن بی سی جیهانی،وە یەکێکە لەشەش ستۆدیۆ گەورەکانی فیلم لەئەمەریکا.
 
لە ساڵی 1912 دامەزراوە لەلایەن كارل لامل و مارك دێنتنفاس و چارلز باومان و ئادەم كيسيل و بات بۆرز و وليام سوانسۆن و دەيڤيد هۆرسلی و جۆلز بلتوز. ئونێڤێرسال لەپێشترین ستۆدیۆی ئەمەریکی بووە بۆ بەرهمهێنانی فیلم،کە یەکێکە لەو چوار ستۆدیۆ دێرینانەی تا ئێستاش بەردەوامیان هەیە لە کارکردن لە سەرتاسەری جیهان.کە یەکەمیان کۆمپانیای Gaumont Pictures،وە دووەمین Pathé و سێیەمیش Nordisk Fil،چوارەمیش Universal Pictures.
لە یانزەی مايۆی ساڵی 2004، بەشێکی کۆنتڕۆڵکراوی کۆمپانیاکە لەلایەن فيفاندیەوە فڕۆشرا و بووە موڵکی ژەنەڕال ئەلیكتريك و پاشان بووە موڵکی کۆماست لەساڵی 2011. کۆمپانیاکە خاوەنی زۆر فیلمە لە سەرەتاکانی سینەماوە تاوەکو سینەمای هاوچەرخی ئێستا،هەروەها خاوەنی کۆمەڵێک زنجیرەی تەلیڤیزۆنیە لەلایەن ئێن بی سی جیهانی بۆبڵاوکرنەوەی پەخشی تەلیڤیزۆنی.
ستۆدیۆکانی بەرهەمهێنان تایبەت بە ئەنڤێرسال ئەکەوێتە شاری ئەنڤێرسال لە ویلایەتی كاليفۆرنيا. وە نوسینەگەکانی بڵاوکردەنەوەشی ئەکەوێتە شاری نيويۆرك. کۆمپانیای ئونێڤرسال ئەندامە لە کۆمەڵەی فیلمی ئەمەریکی.


سەرچاوەکان



1045 بینین