هەندێک دیالۆگی زنجیرەی گامبۆڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-03-00:26:00 - کۆدی بابەت: 2863
هەندێک دیالۆگی زنجیرەی گامبۆڵ

ناوه‌ڕۆك

هەندێك دیالۆگی زنجیرەی گامبۆڵ

گامبۆل:هەرکاتێک دەمەوێت خەونەکانم بنیات بنێم، کرێکارەکانی بنیاتنان دەیکەن بە شەڕ.


گامبۆل: ئایا دەزانن دووری نێوان خۆر و زەوی هەمان شتە لەگەڵ دووری نێوان زەوی و خۆر.


گامبۆل: ئێوە پێی دەڵێن تەمبەڵی بەڵام من ناوم ناوە یاسای پاراستنی وزە.


گامبۆل: گەر خەوتن دەیزانی چەندە شوێنی هەیە لەدڵمدا، لە شەرمەزاری دەگریا.


گامبۆل: هەتا گەنجیت زەردەخەنە بکە، چونکە دواتر ددانەکانت دەشکێن زەردەخەنەت جوان نییە.


گامبۆل: بەڕای من پەنیر باشترە لە کێک چونکە کێکی بە پەنیر هەیە بەڵام پەنیری بە کێک نییە.


گامبۆل: من کەسێکم هەموو هەستەکانم مردوون، جگە لە هەستی برسێتی نەبێت.


گامبۆل: گەر ژیان بۆت پێنەکەنی، ئەوا ختوکەی بدە.


گامبۆل: لۆمەی جیلی پاش خۆتان مەکەن.چوونکە ئێوە پەروەردەتان کردوون.


گامبۆل: با هەڵە کۆنەکان لە بیر بکەین و هەڵەی تازە بکەین


گامبۆل: خاوێن کردنەوە چەندە شتێکی سەیرە، ئەمڕۆ خاوێنی دەکەیتەوە تا سبەی پیس ببێتەوە.


گامبۆل: خەڵکی لە هەڵەکانیەوە فێر دەبێت، تەنها من نەبێت ئەگەر هەڵەکانم بەدڵ بوو دووبارەی دەکەمەوە.

 ڕیچارد (باوکی گامبۆل): لەوانەیە پەیکەرێکی خۆم بۆ دروست بکەن.

گامبۆل: مەگەر بۆچی پەیکەر بۆ تۆ دروست دەکەن؟

ڕیچارد (باوکی گامبۆل): زۆر دائەنیشم و هیچ ناکەم ئەمە وام لێ ئەکات ببمە کەسێک کە جێگەی متمانە بێت.


گامبۆل: ھەرگیز پەڕەیەکی نوێ لەگەڵ کەسێک مەکەوە کە بێزاری کردووی، بەڵـکو کتێبێک بە ھەموو پەڕەکانیەوە بکێشە بە چڕو چاویدا.


گامبۆل: ئەگەر سیقە لە نێوان مرۆڤ بمایە ئەوا دەرگای ئاودەست دانەدەخرا.


گامبۆل: برۆ هەندێک شقارتە و هەندێک بەنزین بهێنە و بەسەر كتێبەكانی دابكە، لێ گەرێ با بسوتێن چونکە زانست ڕووناکیە.


گامبۆل: گەر نەتوانی خۆت دڵخۆش بکەیت، ئەوا میزاجی ئەوانی تر تێکبدە.


گامبۆل: ئەزانن بەس لە شەودا برسیت دەبێت بۆیە بۆیە گلۆپیان لەنێو سەلاجەدا داناوە.


گامبۆل: هاوڕێی ڕاســتەقیـــنە ئەو هاوڕێیەیە کاتێک درۆ دەکــەی درۆکەت لەگەڵ تەواو دەکات، بێ ئەوەی ئاگاداری هیـچیش بێت.


گامبۆل: کەسانێک هەن کاتێک لێیان ورد دەبیتەوە بۆت دەردەکەوێت هەنێک شت لە دوورەوە جوانترە.


گامبۆل: باشترین ڕێگا بۆ پاک و خاوێن ڕاگرتنی قوتابخانەکان، نەھاتنی خوێندکارانە.


گامبۆل: ژیان کورتە بەڵام کێشەکان درێژی دەکەنەوە.


گامبۆل: لە ژیانتدا ڕاستگۆ بە تا کە درۆت کرد خەڵک بڕوات پێ بکەن.


گامبۆل: گەر کەوتمە نێو کێشەوە نەتوانم دەربچم ئەوا دەچمە نێو کێشەیەکی بچوکترەوە.


گامبۆل: بەردەوام بن لە خەوتن چونکە بە خۆڕاییە.


گامبۆل: هەندێکجار کاتێک لە یەکێک تێنەگەشتیت تەنها ئەوەت لەسەرە زەردەخەنەیەک بکەیت و سەرت بجوڵێنیت وەکو ئەوەی تێگەشتبیت.


گامبۆل: بەرگەی هەموو شکستێک دەگرم تەنها نەمانی ئینتەرنێت نەبێت.


گامبۆل: بۆچی بێزار دەبن لە کاتێکدا ژیان خواردنی تێدا هەیە.


گامبۆل: گەر بەڕاستی منت خۆش دەوێت پارەکەت بدە بە من و خۆشەویستیەکەت هەڵگرە بۆ خۆت.


گامبۆل:ئەمەوێت زەردەخەنە بچێنم لەسەر دەموچاوتان، بەڵام خاکی دەموچاوتان بەکەڵکی چاندن نایەت.


گامبۆڵ: ئەو کەسانە بەژیان ئەڵێن ناخۆش کە ھیچــیان نیە.

داروین: خــۆ تۆش ھیچــت نـیە.

گامبۆڵ: ھـەر ھیـــچ نەبێت دوو پانتــۆڵم ھەیە.


گامبۆل: بەدوای دڵتان مەڕۆن، چونکە دڵ قاچی نیە.


گامبۆل:گەر کەسێک پرسیاری لێ کردیت و نەتزانی، تۆش پرسیارێکی لێ بکە نەزانێت تا هەست بە شکست نەکەیت.


گامبۆل:جوانی تەنها بۆ کەسە دەوڵەمەندەکانە.


گامبۆل؛کەس شەهادە نابات بۆ ناو گۆڕ بۆیە گرنگی پێ مەدەن.


منداڵ: گامبۆل بۆچی ناتوانین هەوا ببینین؟

گامبۆڵ: چونکە زاناکان دەریان خستووە کە هەوا ناشرینە ئەگەر بیبینین حەزی پێ ناکەین.


منداڵ: گامبۆڵ هەور لە چی پێکدێت؟
گامبۆڵ: لە غازاتی باڵندەکان.
منداڵ: گامبۆل باران بارین بەهۆی چیەوە ڕوو ئەدات؟
گامبۆڵ: باران گریانی مانگە بەهۆی غازاتی باڵندەکانەوە.


گامبۆل.خەمی کەس مەخۆ چونکە کاتێک دێتە سەرەی خەمی تۆ هەمووان دەست دەکەن بە ڕیجیم.


گامبۆل:هەموو کەسێک دەکەوێتە خۆشەویستیەوە تەنها من نەبێت دەکەومە کێشەوە.


گامبۆل:ئەگەر پێنجشەمـە بزانێت چەنێک خۆشمان دەوێت لە ھەڵسوکەوتەکەی خەجالەت دەبوو، لە ھەفتەیەک دوو سێ جار سەردانی دەکردین.


گامبۆل:لەسەدا ٧٩ ڕوداوەکانی سەر قادرمە هەر لەسەر قادرمە ڕوودەدەن.


گامبۆل:ئەو کەسانەی نامناسن وا دەزانن شێتم، بەڵام خێزان و هاوڕێکانم لەوە دڵنیان شێتم.


گامبۆل:ژیان فێری کردووم دڵخۆشی بە پارە نییە، بەڵکو بە پارەی زۆرە.


گامبۆل:ئەگەر ژیان تەنگی کردیت ئەوا بەبیرت بێتەوە کە ئەو پانتۆڵ نییە.


گامبۆل:دەست لە خەونەکانت بەرمەدە، بەڵکو بەردەوامبە لەسەر خەوتن.


گامبۆل:ژیان فێری کردووم هەرگیز ئاوڕ نەدەمەوە، تەنها لەکاتی تاقیکردنەوە نەبێت.


گامبۆل:گەر شتێکی باشترتان لە خەو دۆزیەوە خەبەرم بکەنەوە.


گامبۆل؛ھەرگیز دڵخۆش مەبە کاتێک کەسێک دەدۆزیتەوە کە وەک خۆت بیردەکاتەوە، لەوانەیە ھەردووکتان گەمژەبن.


گامبۆل:لە قوتابخانە زۆرشت فێربووم بەڵام هیچ تێنەگەشتم.


گامبۆل:خۆ ئەگەر دەولەمەندیش بیت شتی بە بەلاش ھەر خۆشە.


گامبۆل:ناخۆشترین جیابوونەوە جیابوونەوەیە لە سەرینەکەت.


گامبۆل:من و خەو چیڕۆکێکی ئەشقین بەڵام هەموو بەیانیەک دایکم تێکی دەدات.


سەرچاوەکان



968 بینین