هەندێک دیالۆگی ئەنیمی Death Note

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-03-00:28:00 - کۆدی بابەت: 2864
هەندێک دیالۆگی ئەنیمی Death Note

ناوه‌ڕۆك

هەندێك دیالۆگی ئەنیمی Death Note

ئەنیمی دەفتەری مردن

ڕیوک: سێوێک کەوتە سەر زەوی مرۆڤ مانای هێزی کێشکردنی زانی، بەڵام بە هەزاران لاشەی مرۆڤ کەوتە سەر زەوی مانای مرۆڤایەتیان نەزانی


ڕیوک: جیهان شوێنێکی بێزارکەرە بە خەلکی بێزارکەر کە شتی بێزارکەر دەکەن.


ڕیوک: گرنگ نییە لەوەی بەخت بێت یان نا لەوەی یاگامی لایت دەفتەرەکەی هەڵگرتەوە، بەڵام ئەوە بزانە بەختێکی خراپە خوداوەندی مەرگ بەدواتەوە بێت.


ئێڵ: بەتەنها بوون باشترە لەوەی لەگەل کەسی هەڵەدا بیت.


ئێڵ:هەندێک جار ئەو پرسیارانەی ئاڵۆزن وەڵامی سادەیان هەیە.


ئێڵ: زۆر جۆری دڕندە لە جیهان بوونی هەیە، دڕندانێک کەخۆیان دەرناخەن و کێشە دەنێنەوە، دڕندانێک کە منداڵ فڕێدەدەن، دڕندانێک کە خەون لەناو دەبەن، دڕندانێک کە خوێن دەمژن، دڕندانێک کە هەمیشە درۆ دەلێن.


ئێڵ: فێربە ژیانت بەنرختر بکەیت، چونکە بەداخەوە لەهەر کاتێکدا بێت لەوانەیە لێتی ببەن


یاگامی لایت: سەیری دەورووبەری خۆت بکە پڕە لەو مرۆڤانەی گەر نەبن جیهان باشتر دەبێت.


یاگامی لایت: لەم جیهانە کەم خەڵک ماوە متمانەی بەیەکتر هەبێت.


یاگامی لایت: مرۆڤ بێ کەموکوڕی نییە، هەمووان درۆ دەکەن، من بە ئاگادار بوومە درۆ نەکەم بۆ کەسانێک ئازاریان بدات


یاگامی سۆیچیرۆ: یاسایەکان بێ کەم و کوڕی نیین، چونکە مرۆڤ دروستی کردوون، وە مرۆڤیش بێ کەم و کوڕی نیین. بەڵام یاساکان بەڵگەی هەوڵدانی مڕۆڤە بۆ ئەوەی ڕاست بن


یاگامی سۆیچیرۆ: شەیتانی ڕاستەقینە هێزێکە بۆ کوشتنی خەلک، هەرکەسێک بەوشێوە بێت ئەو نەفرەتی لێکراوە، جا هەر چۆن ئەو هێزە بەکاربهێنیت گرنگ نییە، هەر شتێک بۆ کوشتنی خەلک بەکاربێت هەرگیز نابێتە مایەی خۆشحاڵی.


نەیت ریڤەر: گەر نەتوانیت یاریەکە ببەیتەوە، گەر نەتوانی مەتەلەکە شیکار بکەیت واتا تۆ هیچ نیت جگە لە دۆڕاوێک.


میسا ئامانێ: هەتا کەسێک یەکەم جوڵە نەنێت ئەوا هیج ڕوونادات


میسا ئامانێ: ئاگاردبە لەو کارانەی دەیکەیت چونکە خودا چاوی لەسەرتە


میلۆ: لەکۆتاییدا هیچ شتێک هێندەی تۆڵەسەندنەوە ورەت بەرزناکاتەوە


سەرچاوەکان



1189 بینین