هەندێک دیالۆگی زنجیرەی مۆنستەر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-03-01:08:00 - کۆدی بابەت: 2869
هەندێک دیالۆگی زنجیرەی مۆنستەر

ناوه‌ڕۆك

هەندێك دیالۆگی زنجیرەی Monster

یۆهان لیبێرت: ڕق و کینە ئەوکاتە پەیدابوو کە مرۆڤ کۆبونەوە.


یۆهان لیبێرت: وادەزانن گەر درۆ بکەن گوناهەکانتان دەسڕدرێتەوە.


یۆهان لیبێرت: نهێنیەکی گەورە بۆ شکاندنی یاسا ئەوەیە وا خۆت دەربخەیت جێبەجێی دەکەیت.


یۆهان لیبێرت: تاکە شت هەموو مرۆڤێک یەکسانە لێی مەرگە.


یۆهان لیبێرت: کۆتایی چییە؟ کۆتاییەکە! کۆتاییەکە! کۆتاییەکە! چەندین گوتم کۆتایی دێت و هەر بەردەوام بووین. کۆتاییەکە چییە؟


وۆلفگانگ گریمەر: هەتا ئەو کاتەی لەژێر هەمان ئاسمان بین، پێویست ناکات خەم بخۆین کاتێک هەریەکەمان بەڕێگای تردا بڕۆین.


وۆلفگانگ گریمەر: مەحاڵە مرۆڤ بتوانێت هەست و زۆری لەبیر بکات.


وۆلفگانگ گریمەر: بزانە هەر کەسەو بەدوای گوناحی خۆیەتی و هەرگیز لێت رەش نابێتەوە، بەڵام بزانە ئەو ڕاستیە ناگۆڕێت دەبێت ئەو شتە بکەین کە پێویستە.


وۆلفگانگ گریمەر: هەر بەدوای فەرمانەوە مەبە تۆ مرۆڤیت نەوەک ئامێر. لە ناختدا دەزانیت چی ڕاستە. وەڵامەکە نزیکە و چاوەڕێتە، مەگەر ئەوەندەش ئازا نیت بتوانیت سەیری ناخت بکەیت؟


کێنزۆ تێنما: تەنانەت گەر ڕابردووش لە بیربکەیت ئەوا ناتوانیت بیسڕیتەوە.


کێنزۆ تێنما: کاتێک لە تاریکای دایت ئەوا زیاتر بۆ خۆیت ڕادەکێشێت، بۆیە بهێڵە ڕوناکیەک بگەشێتەوە.


کێنزۆ تێنما: هیچ مرۆڤێک مافی ئەوەی نییە بتوانێت ژیانی کەسی تر ببات.


کێنزۆ تێنما: تۆڵە تۆڵەی بەدواوەیە. ئەوە سوڕێکی نەبڕاوەیە پێویستە بوەستێنرێت، خۆتام مەخەنە نێو ڕق و کینە، تۆ لەوە باشتربێت باشتریت بیری لێدەکەنەوە


کێنزۆ تێنما: هەموو مرۆڤێک ژیانی هەیە و یەکسانە لێی، بەڵام ئەرکی دکتۆرە لە ڕزگارکردنی ئەو ژیانانە.


ئانا لیبێرت: جیهان لە ئێستادا پڕە لە ئازار، بەڵام هەموو شتێک باش دەبێت، دەزانم هیچ شتێکی خراپ تا سەر بەردەوام نابێت، تەنها ئەوەی پێویستە هەر یەکەو لای خۆیەوە بیوەستێنێت.


یولیوس ریکوین: هەولبدە کەمێک کات تەرخان بکەیت و خۆشی وەرگریت گەر کەمیش بێت، بەیانی هەر دێت لە کاتی خۆیدا چ زوو چ درەنگ.


هانس شواڵد: هەنێک جار لەژیاندا کۆمەڵێک شت هەیە دەمانەوێت بیکەین بەڵام لەهەمان کاتدا هۆکار هەن ناتوانین بیکەین تەنانەت گەر شتانێکی ڕاستیش بن


دێیتە: دکتۆر تێنما پێی گوتم گەر هیچ بیرەوەرییەکی خۆشت نییە ئەوا ئێستا دروستی بکە.


فڕانز بۆناپارتا: ئەوە مرۆڤە کە دەتوانن ببن بە هەرشتێک بیانەوێت


میکایل پێترۆڤ: پەروەردە چییە؟ پەروەردە ئەوە نییە کەسێک بنیات بنێیت بگونجێت لەگەڵ کۆمەڵگا. چ جۆرە پەروەردەیەک پێویستە جێبەجێ بکرێت بۆ بنیات نانی کەسایەتیەک لە ئێستا بگونجێت بۆ کۆمەڵگا؟ پەروەردە ئیتر تاقیکردنەوەیە.


هینرێچ لەنگ: گەر دەتەوێت چیتر خیانەتت لێنەکرێت کەوایە دەست بکە بە گومان کردن لەو کەسانەی کە زۆرترین متمانەت پێ هەبوونە


سەرچاوەکان



618 بینین