خێرایی دەنگ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-03-04:07:00 - کۆدی بابەت: 2876
خێرایی دەنگ

ناوه‌ڕۆك

خێرایی دەنگ

هەر کە دەنگێک دروست دەبێت، دەبێت شتێک لە شوێنێکدا بلەرێتەوە. بۆ پێشەوە یان بۆ پاشەوە. کەواتە دەنگ بە شتێک دەست پێدەکات کە بلەرێتەوە. بەڵام دەبێت بە ناوی شتێکدا تێپەڕ بێت. چونکە پێویستی بە شتێک هەیە، لە سەرچاوەکەیەوە بیگوێزێتەوە بۆ گوێگر، ئەو شتەش پێی دەوترێت (گوێزەرەوە).
دەشێت گوێزەرەوەکە هەر شتێک بێت، هەوا، ئاو، تەنەکان، تەنانەت زەوی.
هەندییەکان وا فێر بوون گوێیان دەخستە سەر زەوی بۆ بیستنی دەنگی دوور، ئەگەر گوێزەرەوە نەبێت ئەوا دەنگ نابێت. ئەگەر شوێنێکی بۆشایی یان بەتاڵ لە هەوا و هەرچی مادەیەکی تردا هەبوو، ئەوا دەنگەکە ناتوانێت بە ناویدا تێپەڕێت.
هۆکەشی ئەوەیە دەنگ بە شەپۆل دەگوێزرێتەوە. ئەو تەنانەی کە دەلەرێنەوە وا دەکەن لە گەردیلەکانی دەوروبەریان بلەرێنەوە. هەر گەردیلەیەکیش هەڵدەستێت بە گواستنەوەی ئەو جوڵەیە بۆ گەردیلەکەی تەنیشتی، ئەنجامەکەشی شەپۆلی دەنگی دروست دەکەن.
ئەو گوێزەرەوانەی کە دەنگەکان بە ناویاندا دەچن دەشێت دار یان هەوا یان ئاو بن. کەواتە دەنگەکان خێراییان بەپێی ئەو ماددانەی بە ناویاندا دەچن دەگۆڕێت.
بۆیە کاتێک لە خێرایی دەنگ بپرسین: گوێزەرەوەکەی چییە؟ خێرایی دەنگ لە هەوادا نزیکەی ٣٣٥ مەترە لە چرکەیەکدا. واتە ٧٥٠ میل لە کاتژمێرێکدا. بەڵام ئەمە کاتێک دەبێت کە پلەی گەرما سفری سەفی بێت. هەر چەندە پلەی گەرما بەرزتر بێتەوە خێرایی دەنگەکە زیاتر دەبێت.
دەنگ لە ئاودا خێراترە وەک لە هەوادا. کاتێک پلەی گەرمای ئاو (٨) پلەی سەدی بێت ئەوا خێرایی دەنگەکە نزیکەی ١٤٣٥ مەتر دەبێت لە چرکەیەکدا. یان ٣٢١٠ میل لە کاتژمێرێکدا.
بەڵام لە پۆڵادا خێرایی دەنگەکە (٥٠٠٠) مەتر دەبێت لە چرکەیەکدا یان (١١١٦٠) میل دەبێت لە یەک کاتژمێردا.
لەوانەیە بیرت بۆ ئەوە بچێت دەنگی بەرز، لە دەنگی نزم خێراتر دەگات، ئەم بۆچوونە بە هیچ شێوەیەک ڕاست نییە، چونکە خێرایی دەنگ پەیوەندی بە بەرزی و نزمییەوە هەیە و هەروەها  ئەو مادەیە کە دەنگەکە بە ناویدا دەڕوات. 
ئەگەر دەتەوێت لەگەڵ دەنگدا خۆت تاقی کەیتەوە، لە هەوادا دوو بەرد لە یەک بدە و پاشان بچۆرە بن ئاوێکەوە و هەمان دوور بەرد لە یەک بدە. بزانە چۆن بۆت دەردەکەوێت کە دەنگەکەی خێراتر دەبێت لە بن ئاوەکەدا.


سەرچاوەکان



5707 بینین