جاڵجاڵۆکەی چۆلەکەخۆر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-03-04:14:00 - کۆدی بابەت: 2878
جاڵجاڵۆکەی چۆلەکەخۆر

ناوه‌ڕۆك

جاڵجاڵۆکەی چۆلەکە خۆر

بە شێوەیەکی گشتی جاڵجاڵۆکەکان ئەو مێروانە دەخۆن و دەیانخەنە تۆڕەکانیانەوە. نامۆیە ئەگەر بڵێین هەندێک جاڵجاڵۆکە هەن دەتوانن چۆلەکە بخۆن. بەڵام هەندێک جاڵجاڵۆکەی لەش گەورە هەند کە دەتوانن جاڵجاڵۆکە بخۆن و پێیان دەوترێت جاڵجاڵۆکە چۆلەکە خۆرەکان.
درێژی ئەم جاڵجاڵۆکەیە (٩سم) و ئەگەر هەردوو قاچی بکاتەوە (٢٥سم) نێوانیان دەبێت. سەرەڕای چۆلەکە دەتوانێت گیانلەبەرانی بچوکی تریش بخوات. بەڵام مەترسی نییە بۆ سەر گیانی مرۆڤ، هەرچەندە پێوەدانی ئازارێکی زۆر دروست دەکات.
لە جیهاندا نزیکەی ٣٠ هەزار جۆر جاڵجاڵۆکە هەیە. بەڵام مرۆڤ تا ئێستا توانیویەتی ٢٠ هەزار جۆری بناسێت. هەندێک لەو جاڵجاڵۆکانە بە تەواوی ئازاری مرۆڤ دەدەن وەکو جاڵجاڵۆکەی قاوەیی و بێوەژنی ڕەش و بێوەژنی قاوەیی و جاڵجاڵۆکەی گورگی. ئەمەی دواییان زۆر مەترسی دارە و دەشێت پێوەدانی مردنی لێ بکەوێتەوە.
جاڵجاڵۆکەی چۆلەکە خۆر توڕی خۆی لەسەر داران دروستی دەکات و هەندێکیشیان چاڵێک بە قوڵی دوو پێ لە ژێر زەویدا هەڵدەکەنن و بە تۆڕ دایدەپۆشن، ئەگەر هەر نێچیرێک کەوتە داویەوە ئیتر ڕزگار بوونی نییە. لەگەڵ کەوتنی چۆلەکەیەک تێی، جاڵجاڵۆکە کە شلەیەکی ژەهراوی دەڕژێنێت بە سەریدا، کە دەیکوژێت و دوای ئەوە بە ئاسوودەیی دەیخوات.


سەرچاوەکان



797 بینین