باڵندەکان چۆن دەگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-03-14:51:00 - کۆدی بابەت: 2896
باڵندەکان چۆن دەگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان؟

ناوه‌ڕۆك

باڵندەکان چۆن دەگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان؟

لە نامۆترین دیاردەکانی سروشت توانای هەندێک لە گیانلەبەرانە بۆ زانینی ڕێگەکەیان لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانی خۆیان. تەنانەت هەندێک جار لە شوێنێکی زۆر دووریشەوە. تەنها باڵندەکان نین دەتوانن ئەوە بکەن، هەروەها ماسییەکانی (سەلمۆن) و (ئەنقلەسیس) و هەنگیش دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.
تاقیکردنەوەی زۆر کراوە لەسەر باڵندەکان، بۆ زانینی ئەوەی چی ڕابەرایەتیان دەکات لە ڕێگەی گەڕانەوەیاندا بۆ وڵاتانی خۆیان.
لە تاقیکردنەوەکاندا حەوت باڵندە لە جۆری پەڕەسێلکە گوێزرانەوە بۆ دووری چوارسەد میل، کاتێک بەڕەڵا کران پێنجیان گەڕانەوە بۆ هێلانەکانی خۆیان. تاقیکردنەوەیەکی تردا جۆرێک لە باڵندەی دەریا بە فڕۆکە، لە هێلانەکەیەوە کە لە لێوارەکانی وێڵزی بەریتانیادا بوو، گوێزرایەوە بۆ شاری بوندوقیە لە ئیتاڵیا.
کاتێک بەڕەڵا کرا بە هێڵێکی ڕآستدا کە (٩٣٠) کیلۆمەتر دوور بوو گەڕایەوە بۆ هێلانەکەی خۆی. باڵندە ڕآوکەرەکان نموونەیەکی ترن کە سەر سوڕمان دروست دەکەن.
پەڕەسێلکەکان هەموو ساڵێک لە بەریتانیاوە کۆچ دەکەن بۆ باشوری ئەفریقیا و کاتێک لە ساڵی ئایندەدا، دەگەڕێنەوە بۆ بەریتانیا، دەگەڕێنەوە بۆ هەمان ماڵ کە ساڵی پێشوو لێی بوونە. ئەو ڕێگایەش کە دەیبڕن لە گەڕانەوەدا شەش هەزار میلە!
ئایا دەزانن هەندێک لە جۆرەکانی پەپولەش ڕەو دەکەن؟ لە گەڕانەوەشیاندا بۆ شوێنی خۆیان چۆن ڕێگەکە دەدۆزنەوە. لە ناوچە ئیستیوائیەکاندا مرۆڤ دەتوانێت پۆلی گەورە گەورە لەو پەپولانە ببینێت کە هەموویان بە یەک ئاڕاستەدا و بە هێڵێکی ڕاستدا دەڕۆن. کە لە وڵاتی خۆیانەوە هەزران میل دوورە.
تا ئێستا نازانرێت چۆن ئەو دروست کراوانەی خوا. لە گەڕانەوەیاندا بۆ شوێنی خۆیان ڕێگەکەیان دەدۆزنەوە. سەرەڕای ئەوەی هەوڵی زۆر دراوە بۆ زانینی، بەڵام هێشتا بێ وەڵام ماوەتەوە. لەگەڵ ئەوەدا زۆر باڵندەکان لە ڕەوکردنیاندا بەسەر ڕووبەرێکی زۆر گەورە لە ئاودا دەچن. بەڵام ناتوانین ئەمەش بکەینە تەفسیرێک کە باڵندەکان ڕابەرایەتی خۆیان بە نیشانەیەکی دیاری کراو دەکەن.
ئەوانەش کە دەڵێن بەهرە ڕابەرایەتی باڵندەکان دەکات ئەویش هەر تەفسیرێکی تەواو نییە.
ئەو هێما و نیشانانەی کە باڵندەکان ڕێ پیشاندەری خۆیان پێ دەکەن لە فڕینیاندا تا ئێستا بۆ مرۆڤ نهێنییەکە!


سەرچاوەکان



831 بینین