چۆن ڕەنگەکان دەبینین؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-03-22:34:00 - کۆدی بابەت: 2913
چۆن ڕەنگەکان دەبینین؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن ڕەنگەکان دەبینین؟

کاتێک کامێرایەک وێنەیەکی ڕەنگاو ڕەنگ دەگرێت، ئەوە کردارێکی فیزیای مادیە. بەڵام کاتێک مرۆڤ (ڕەنگەکان دەبینێت) ئەوەی کە دەیبینێت لە واقیعدا ئەزموونێکی دەرونیە!
خۆی لە ڕاستیدا مێشک شتەکە دەبینێت، چونکە کاتێک وێنەکە دەگاتە مێشک، مێشک شیتەڵی دەکات و حوکمی خۆی لەسەر دەدات. لەگەڵ ئەوەی مێشک دەبێت و لەگەڵ ئەوەی ئێمە ڕەنگەکان دەبینین لە مێشکماندا لەبەر ئەوە مێشک هێشتا پێویستی بە وەرگرتنی وێنەی دیاری کراوەوە لە چاوەوە. پێکهاتەی چاو جۆرێکە هەست بە حەوت رەنگەکەی شەبەنگ دەکات کە ئەوانیش سوور، پرتەقاڵی، زەرد، سەوز، شین، نیلی و ئەرخەوانیە. خانە ئەندامیەکان لەدەروە دتوانێت جیاوازی بکات لە نێوان ڕووناکی و تاریکیدا. بەڵام خانە شێوە نحروتیەکانە لە چەقی شبکیەدا درێژی شەپۆلە ڕەنگیەکان وەردەگرێت هەریەک بە جیا لەوی تر.

با بزانین چۆن بە کردار چاو ڕەنگەکان وەردەگرێت؟

تا ئێستا زانست وەڵامی تێر و تەسەلی ئەم پرسیارەی نەداوەتەوە کە هەمو لایەک رازی بکات بەڵام بیردۆزێک هەیە کە تەفسیری ئەو کردارە بەم شێوەیە دەکات کە ناوی بیردۆزی یۆنگ بۆ بینینی ڕەنگەکان (( بە پێی ئەو بیردۆزەیە چاو سێ کۆمەڵە دەماری تێدایە کە سێ ڕەنگە سەرەتاییەکان وەردەگرن ئەوانیش ڕەنگەکانی سوور - سەوز - شین - ئەرخەوانین ئەگەر هەر سێ کۆمەڵە دەمارەکە بەیەکسانی بووروژێن ئەو هەستەی وەری دەگرین هەست کردنە بە ڕەنگی سپی، بەڵام ئەگەر تیشکی سەوز زیاتر گەیشتە دەمارەکان ئەوا دەماری ڕەنگی سەوز لە دەمارەکانی تر زیاتر دەوروژیت. بۆیە ڕەنگی سەوز دەبینین. کاتێکیش تیشکی زەرد گەیشتە چاومان هەردوو کۆمەڵە دەمارەکانی تایبەت بە ڕەنگی سەوز و سوور دەوروژێن و ڕەنگی زەرد دەبینین.


سەرچاوەکان



1432 بینین