باڵندەکان چۆن دەبیستن؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-04-00:55:00 - کۆدی بابەت: 2914
باڵندەکان چۆن دەبیستن؟

ناوه‌ڕۆك

باڵندەکان چۆن دەبیستن؟

باڵندەکان لە گیاندارە خوێن گەرمەکانن. وەک شیردەرەکان بڕبڕەیان هەیە. بەڵام جیاوازیان لەگەڵ زۆربەی شیردەرەکانی تردا، لەوەدایە کە ئاوس نابن و نازێن. بەڵکو هێلکە دەکەن. باڵندەکان پەڕ و باڵ و دەنوکیان هەیە، ئەمەش وا دەکات جیاوازییەکی تەواویان هەبێت لەگەڵ گیانلەبەرانی تردا. نزیکەی ٩٠٠ جۆر باڵندە هەیە. کە لە لاشەدا لە یەکتر جیاوازن. هەر لە باڵندە ویز ویزەکەرەوە کە درێژییەکەی پێنج سەنتیمەترە تا دەگاتە وشتر مرخ کە دەشێت بەرزییەکی ٢،٥ مەتر.
باڵندەکان ددانیان نییە، بەڵام دەنوکیان هەیە، کە خواردنی پێ کۆدەکەنەوە. بە شێوەیەکی سەرەکی خواردنیان لەسەر مێرو و تۆو و گۆشتی ئاژەڵانە. بە گوێرەی قسە زانایان، باڵندەکان وەکو مرۆڤ توانای بیستنیان نییە. ئایا دەزانن ئالیەتی بیستن لای باڵندەکان چییە؟
باڵندە گوێ ی بیستنی هەیە و لە زۆر ڕووەوە لە گوێی خشۆکەکان دەچێت. گوێ ـی دەرەوەی لە باریکە ڕێگەیەکی کورت پێک دێت. یان کەناڵێک لە ژێری پەڕەکەی لا جاینگیدایە. لە زۆربەی باڵندەکان ماسولکەیەک هەیە. لە ناو پێستدا لە دەوری کەناڵەکەدا. ئەو ماسولکەیە بە نیوەیی یان تەواوی کونەکە دادەخات. تەپڵەی گوێگە لە دەرەوە دیارە. لە دیوی ناوەوەی تەپڵەی گوێچکەش ڕیزە ئێسقانێک هەیە، کە لەرینەوەکان دەگوێزنەوە.
ئەو ڕیزە ئێسقانەش کە لە ستونێکی کڕکڕاگەیی پێک دێت درێژ دەبێتەوە تا دەگاتەوە تەپڵی گوێ.
تاقیکردنەوەکان دەریان خستووە، زۆربەی باڵندەکان، گوێیان لە لەرینەوەکانی نێوان ١٠٠ هێرتز و ١٢٨٠٠ هێرتز دەبێت. لە کاتێکدا، بیستنی لەرینەوەکان لە گوێی مرۆڤدا لە ٢٠ هێرتز بۆ ٢٠٠٠٠ هێرتزە.
باڵندەکان توانای خۆیان لە بیستندا بەکار دەهێنن تا خۆیان لە دوژمنان و مەترسی بپارێزن.


سەرچاوەکان



807 بینین