ئاو بۆچی هەڵم دەکات؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-04-00:57:00 - کۆدی بابەت: 2915
ئاو بۆچی هەڵم دەکات؟

ناوه‌ڕۆك

ئاو بۆچی هەڵم دەکات؟

لای هەموان ئاشکرایە ئەگەر جلە تەڕەکانت لەبەر هەتاودا هەڵخەیت وشک دەبێتەوە. یان شۆستەیەکی تەڕ بوو دوای باران، بە شێوەیەکی لەسەر خۆ وشک دەبێتەوە.
بە هەڵم بوون ئەو کردارەیە، کە شلە ئەگەر خرایە بەر هەوا یان دەبێتە هەڵم دەبێتە گاز. بەڵام شلەکان بە یەک خێرایی نابنە هەڵم. ئالکول (ئسپرتۆ) و ئەمۆنیا لە ئاو خێراتر دەبنە هەڵم.
دوو هێز هەیە کار دەکەن لەو گەردیلانەی کە ماددەی لێ پێکهاتووە. یەکێک لەو دوو هێزە (یەکگرتنە) کە وا دەکات لە گەردیلەکان یەک بگرن. هێزی دووەمیش گەرمی گەردیلەکانە، کە لە یەک دوریان دەخاتەوە.
ئەگەر هەردوو هێزەکە یەکسان بوو ئەوا شلە دروست دەبێت وەکو (ئاو). لەسەر ڕووی شلەکە گەردیلە هەیە کە دەجوڵێتەوە. ئەو گەردیلانەی خێراتر دەجوڵێنەوە بەرز دەبنەوە بۆ ئاسمان و لە هێزی یەکگرتنەکە هەڵدێن. بە هەڵم بونیش ئەو بەرز بوونەوەیەیە بۆ ئاسمان کە گەردیلەکان پێ هەڵدەستن.
کاتێک شلەکە گەرم دەبێت، بە هەڵم بوون بە شێوەیەکی خێراتر ڕوودەدات، لەبەر ئەوەی گەردیلەکان خێراتر هەڵدێن (بەرز دەبنەوە). بەڵام ئەگەر شلەکە لە دەفرێکی داخراودا بێت، ئەوا شلەکە دەوەستێت. لەبەر ئەوەی ژمارەی ئەو گەردیلانەی بەرز دەبێتەوە، یەکسانە لەگەڵ ژمارەی ئەو گەردیلانەی دەتکێتەوە ناو شلەکە. کاتێکیش ئەمە ڕوودەدات، کە هەڵمەکە گەیشتبێتە پلەی تێربوون.
کە هەوایەک بەسەر شلەکەدا دەڕوات، وا دەکات بە هەڵم بونەکە خێراتر ببێتەوە. هەرچەندە ڕووی شلەکە هەوا زیاتر لێی بدات، بە هەڵم بوونەکە خێراتر دەبێتەوە. ئەگەر شلە لە دەفرێکی پاندا بێت خێراتر دەبێتە هەڵم. وەکو لە دەفرێکی قوڵدا.


سەرچاوەکان



821 بینین