گەورەترین ڕووبارەکانی جیهان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-04-00:59:00 - کۆدی بابەت: 2916
گەورەترین ڕووبارەکانی جیهان

ناوه‌ڕۆك

گەورەترین ڕووبارەکانی جیهان

نیل درێژترین ڕووبارەکانی جیهانە، بەڵام ئەمازۆن گەورەترینیانە و دووەم درێژترین ڕووباری دونیایە. لە باکوری باکوری بەرازیلەوە تا زەریای ئەتڵەسی ٦٤٤٨ کیلۆمەتر درێژە.
ئەمازۆن لە دوو ڕووباری سەرەکی پێک دێت، کە ئەوانیش مارانون و ڤاکایالینە. لە بەشی پیرۆی شاخی ئەندێزەوە.
بۆیە یەکەمین جار ئەمازۆن لە ساڵی ١٤٩٩ دا لە لایەن (ڤاسینت یانز بیزۆن)ـەوە کە کەشتیەوانێکی ئیسپانی بوو لە دەستەکەی کۆڵۆمبس دۆزرایەوە. لە ماوەی گەشتە مەزنەکەیدا.
لە کاتێکدا بیزنۆن خەریکی گەشت بوو لە بەرامبەر لێوارەکاندا بۆی دەرکەوت لە ئاوێکی سازگاردا گەشت دەکات. بۆیە چوو بەرەو لای لێوارەکان بۆ لێکۆڵینەوە و لە بوغازەی ڕووبارێکی پاندا لەنگەری گرت.
ئەوەی کە سەرسوڕهێنەرە لە ئەمەزۆندا ئاوی لقەکانی ڕەنگاوڕەنگە. سەرچاوەی ڕاستەقینەی ڕووبارەکەش (٥٢٤٠) مەتر لەسەر ڕووی دەریاوە بەرزە، کە دەکەوێتە چیای ئاندێزەوە لە وڵاتی پیرۆ. ئاوەکە لە سەرەتادا کە هەڵ دەقوڵێت ڕەنگەکەی سپی یان زەردێکی پیسە. هەموو زێکانیشی کە لە شاخی ئاندێزەوە هەڵ دەقوڵێت، ڕەنگەکەیان هەمان شێوەیە و ڕێژەیەکی زۆر لە خۆڵی سپی لە ئاوەکانیاندا هەیە.
بەڵام لقەکانی تری کە لە باکوری ڕۆژئاوای بەرازیل و ڤەنزوێلا سەرچاوە دەگرن ڕەنگی ئاوەکەیان ڕەشە. بەڵام زۆر ڕوون و جوانە و تا دێت ڕەنگی ئاوەکە سوور دەبێت چونکە ئاوی ئەو لقانە بەسەر بەردانێکی بێ ڕووەکدا دەڕوات کە ماددەی ئاسنی تێدایە.
ڕووبەری حەوزی ئەمازۆن نزیکەی سێ ملیۆن میلی دووجایە. کە چوار لەسەر دەی ڕووبەری گشتی ئەمریکای لاتین دەکات. بە شێوەیەکی گشتی ساڵی یەکجار بە ئەمازۆندا لافاو دێت، ئەویش لە هەردوو مانگی ئاب و ئەیلولدا. کاتێک بەفری سەر چیاکانی ئاندێز دەتوێنەوە. بەڵام کاریگەری ئەم بەفر توانەوەیە بە دیار ناکەوێت تا مانگی تشرینی دووەم، کاتێک لەسەر ڕووی ئەمازۆنەوەی ئاوەکە بەرز دەبێتەوە.
ئاوی لافاویش لە ئەمازۆنی خوارودا لە نێوان کانونی دووەم و ئایاردا دەبێت ئەو ماوەیەی کە زۆرترین شێی هەیە لە ساڵدا.
ئاسی ئاوی ئەمازۆن نزیکەی ٣٠ بۆ ٥٠ پێ بەرز دەبێتەوە لە بەشی ناوەڕاست و خوارەوە ڕووبارەکەدا. لەگەڵ ئەوەی نزماییەکان لە حەوزی ئەمازۆندا نزیکەی نیوەی ڕووبەری گشتی بەڕآزیل پێک دەهێنن، بەڵام لە ١٠٪ زیاتری لێ نیشتەجی نییە.
زۆربەی بەرازیلیەکان لە لێواری ئەو ڕووبارانەی کە کەشتیوانەی تێدا دەکرێت نیشتەجێن. هەزارەها میلی چوارگۆشە هەیە کە خێڵەکانی هندییە سەرەتاییەکان نەبێت کەسی تری تێدا ناژێت. ڕووبەری زۆر گەورەش هەیە کە تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە و نە نەخشەی بۆ کێشراوە.
ڕووباری ئەمازۆن قوڵیەکەی بەسە بۆ ئەوەی کەشتییە دەریاییەکان پێیدا تێیپەڕن تا شاری (مانوس) هەندێکی کەشتی بچوکتر لەوانە دەتوانن تا شاری (ئیکویتۆس)ـی ڕۆژهەڵاتی پیرۆ بچن. کەشتییە زۆر بچوکەکانیش دەتوانن لە لقەکانی ئەمازۆندا هات و چۆ بکەن.


سەرچاوەکان



2616 بینین