کەی مەلەوانی بوو بە وەرزش؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-04-01:03:00 - کۆدی بابەت: 2917
کەی مەلەوانی بوو بە وەرزش؟

ناوه‌ڕۆك

کەی مەلەوانی بوو بە وەرزش؟

مەلەوانی یارییەکی میللی دونیای ئەمڕۆیە. لە کۆندا جەنگاوەران لە ڕۆما و ئاشور و یۆناندا فێری مەلەوانی دەکران.
لە ساڵی ١٨٩٦ مەلەوانی وەکو وەرزش چووە ناو یارییەکانی ئؤڵۆمپییەوە. بەڵام سەرەتا تەنها بۆ پیاوان بوو بەشداری بکەن.
لە ساڵی ١٩١٢ دا ڕێگە درایە ژنانیش ئەم پێشبڕکێیە بکەن. لە ئەمڕۆشدا پێشبڕكێی زۆر بۆ مەلەوانی دەکرێت لە سەرانسەری جیهاندا، کە هەزاران مەلەوان تێیدا بەشداری دەکەن.
مەلەوانی جگە لەوەی سەرگەرم کردنە، سودمەندیشە بۆ لەش. بە جۆریک بڵاوبۆتەوە، کە لە زۆربەی خوێندنگە و زانکۆ و کۆلێژ و یانەکاندا مەلەوانگە هەیە. پێشبڕكێکانی مەلەوانی جۆراوجۆرن: هەندێکیان مەلەوانی ئاساییە و جۆرێكی تری باڵە مەلە و جۆرێکی تریشی سنگەمەلە و پشتە مەلە و، مەلەوانی خێرایە بە سەربردنە ژێر ئاوەوە.
هەر پێشبركێیەکیش کاتی دیاری کراو خۆی هەیە و براوەش لە هەموویاندا ئەو کەسەیە خێراتر ماوەکە ببڕێت.
هەندێک مەلەوان هەوڵیان داوە نێوانی زۆر دوور و درێژ ببڕێت. وەکو (مارسیۆ ویپ) کە یەکەم پیاو بوو کە کەناڵی ئینگلیزی کە ٣٢ کیلۆمەتر درێژە لە ٢١ کاتژمێر و ٤٥ خولەکدا بڕی، لە ئابی ١٨٧٥ دا.
بەڵام یەکەم ژن کە کەناڵی ئینگلیزی بە مەلەوانی بڕی  (مارۆلین ئیدەرلی) ئەمریکی بوو. کە بە ١٤ کاتژمێر و ٣١ خولەک بڕیی.
لە ئەمڕۆدا نێوان لەوە درێژتر هەن کە مەلەوانان دەیبڕن، وەکو مەلەوانی دەریاچەی جۆرج ماراسۆن کە درێژییەکەی ٦٧،٢ کیلۆمەترە. ئەمڕۆ چوونە ژێر ئاو بووە بە بەشێک لە پێشبڕکێی مەلەوانی.


سەرچاوەکان



2753 بینین