ژەهراوی بوون بە خۆراک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-04-22:44:00 - کۆدی بابەت: 2940
ژەهراوی بوون بە خۆراک

ناوه‌ڕۆك

ژەهراوی بوون بە خۆراک

ژەهراوی بوون بە خۆراک نەخۆشییەکە توشی کۆئەندامی (عصبی) دەبێت، هۆیەکەشی (توکستین) یان ئەو ژەهرەیە کە بەکتریایەکی دیاری کراو دەیڕێژێت. کاتێک خۆراک لە شوێنێکی نا دروست دا بۆ ماوەیەکی درێژ هەڵدەگیرێت. کرداری شیبوونەوە ڕوو دەدات. دوای ئەوەی بەکتریای ترسناک زۆر دەبێت تیایدا بۆنێکی ناخۆشی لێ دروست دەبێت. ئەم جۆرە دەشێت ببێتە هۆی ژاراوی بوونی خۆراکی، هەروەها بوونی زینک و قوڕقوشم و مس دەشێت خۆراک ژەهراوی بکات. نیشانە سەرەتاییەکانی ژەهراوی بوونی خۆراکی سەرەگێژە و دڵ تێکچوون و ڕشانەوەیە. 
ئەم نیشانانەش دوای چەند کاتژمێرێک لە خواردنی خۆراکە پیسەکە دەردەکەوێت. کەسی توشبوو هەست بە ماندو بوون و سەرئێشە و بەرچاو تەڵخی و گەرو وشکی دەکات. ماسولکەکانی هەناسەدانیشی توشی ئیفلیجی دەبن. ئەگەر ژاراوی بونی خۆراکی زوو پێی بزانێت، دەشێک کەسی توشبوو بە (ئانتی تێکسین)ی دژە ژەهر ڕزگاری ببێت.
بۆیە پزیشکان ئامۆژگاری ئەوەمان دەکەن، هەمیشە سەوزە و میوە پێش خواردن بە جوانی بشۆین و، هەروەها خۆراکیش بە شێوەیەکی دروست هەڵبگرین.

زۆربەی ژەهراوی بوونەکان بە خۆراک بەهۆی کەم کوڵاندنی خۆراکەکەوەیە لە کاتی لێناندا. وە بەهۆی نەبوونی پاک و خاوێنی و نەبوونی تەندروستی ئەو چێشت لێنەرانیەی کە لە پاش چوونە سەرئاو دەستیان ناشۆرن، دەبنە هۆکاری گواستنەوەی نەخۆشی و میکرۆب و تەنانەت نەخۆشی (هیپاتیت A) بۆ کەسانی تر لە ڕێگەی خۆراکەکەوە. دوو جۆر میکرۆب دەبێتە هۆکاری ژەهراوی بوون بە خۆراک، کە بریتین لە ئیستافیلۆکۆل و سالمۆلاند.
زۆربەی ژەهراوی بوونەکان بە خۆراک لە ماوەی (٣) ڕۆژدا چاک دەبنەوە.


سەرچاوەکان



1294 بینین